ته‌مووز 01, 2018 08:10 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە ئۆپێک : عەرەبستان توانایی زیادکردنی بەرهەمهێنانی دوو ملوێن بەرمیلی نیە

نێونەری ئێران لە رێکخراوی وڵاتانی بنێری نەوت ( ئۆپێک ) شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە داخوازیی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان بۆ زیاد کردنی بەرهەمی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ ئاستی دوو ملوێن بەرمیل لە رۆژدا گوتی : ریاز تواناییەکی ئەوتۆی نیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، حەسەن کازم پووری ئەردەبێلی وتیشی : هەڵبەت ئەگەر سعودیە کارێکی ئاواش بکات ، ئەم هەنگاوە بە مانای فەرمانی چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ئۆپێکە .

نێونەری ئێران لە ئۆپێک جەختی کردەوە 15 ئەندامی ئەم رێکخراوەیە ، 22 ی ژوئەن ، لە 174 مین دانیشتنی ئۆپێک لە ڤیەنا بڕیاریان دا رێککەوتنی پپێشوی خۆیان لەمەڕ کەمکردنەوەی رۆژانە یەک ملوێن و 200 هەزار بەرمیل و گەیاندنی ئاستی بەرهەمهێنان بە 32 ملێون و 500 هەزار بەرمیل بپارێزن و تەنیا لە بڕی کەمکردنەوەی بەرهەمی زیاتر لە بەڵێنی خۆیان کەم کەنەوە وپێبەندیی خۆیان بە ئاستی بەرهەمهێنان بە سەتی سەت بگەیەنن .

تڕەمپ سەرلەبەیانی شەممە لە تویییتێکدا نووسی پادشای سعودی رازی بووە لە گەڵ داوای ئەو بۆ زیاد کردنی بەرهەمی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ ئاستی دوو ملوێن بەرمیل .

ئەمریکا دوای چوونەدەر لە بەرجام لە هاوپەیمانەکانی داوای کردووە وەک بەشێک لە بایکۆتە ئابووریەکانی دژی تاران ، هاوردەی نەوت لە ئێران بە سفر بگەیەنن .

سەرپەیڤ