ته‌مووز 01, 2018 13:26 Asia/Tehran
  • پەرەی هاوکارییەکان، تەوەری دیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و سوئیس لە شاری

باڵوێزی سوئیس لەتاران، بەئاماژە بە سەفەری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بێرن، وتی: لەدیداری سەرۆک کۆمارانی ئێران و سوئیس ، چەند تەبایی نامە لەبواری زانست وتەکنۆلۆژیا، تەندروستی، کشت و کاڵ و گواستنەوەی جاددەی مۆر دەکرێ.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارە سبەی دووشەممە لەسەر بانگهێشتنی"ئالن بێرزت"ی سەرۆک کۆماری سوئیس ، سەردانێکی دووڕۆژەی بۆ ئەو وڵاتە هەبێ و پاشان لەوێەوە بچێتە ئۆتریش.

"مارکوس لایتنەر" لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی فارس بەئاماژە بەوەی کە سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سوئیس هەڵگری پەیامێکی گرینگ بۆ هەمووانە، وتی: رۆحانی و برێزت لە بێرن لەبارەی نەخشەڕێگایەک کەساڵی٢٠١٦ لەنێوان دوو وڵاتدا مۆرکرا، وتووێژ دەکەن، هەتا ئەگەر لەبوارگەلێکدا پەرەی هاوکارییەکان پێویست بێ، هەنگاوی شیاو لەوبارەوە هەڵبگیردرێ.

لایتنەر بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە سوئیس لەحاند پەرەی هاوکاریی ئابووریی لەگەڵ ئێران گەشبینە، وتی: توانا وپتانسێل بۆ پەرەی هەرچی زیاتری هاوکاریی ئابووریی نێوان تاران و بێرن لەئارادایە.

ناوبراو هەروەها وێڕای دەربڕینی داخ ومەخابنی لە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، هەڵس وکەوتی ئێران پاش ئەو کردەی ئەمریکای بە حیساب بۆکراو زانی.

باڵویزی سوئیس لەئێران بەئاماژە بە قەیرانی یەمەن، جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە یاساوڕێساکانی هاوپێوەند بەمافی مرۆدۆستانەی نێودەوڵەتی، دەسڕاگەیشتن بەیارمەتییە مرۆییەکان وهاوکاری بۆ دەسڕاگەیشتن بەڕێکاری سیاسی لەو وڵاتە.

سەرپەیڤ