باڵوێزی تورکیا لە تاران : ئەنقەرە بایکۆتەکانی یەکلایەنە بەڕەوا شەرعی و ڕەوا نازانێ
باڵوێزی تورکیا لە تاران بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە وڵاتەکەی سیاسەتی بایکوتەکانی یەک لایەنە بە ڕەوا و بە قازانج نازانێ وتیشی : تورکیا سیاسەتەکانی خۆی بە پێی ئیرادەی سەپێندراوی وڵاتانی تر لەوان ئەمریکا ، دیاری ناکات.
ڕەزا هاکان تەکین ئەمڕۆ یەکشەممە لە دووهەمین ساڵوەگەڕی کودەتای سەربازیی تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێک دا وتی : سیاسەتی تورکیا سەبارەت بە بایکوتی یەک لایەنە ئاشکرا و دیاریکراوە و ئەنقەرە لە سەردەمی بایکۆتەکانی ڕابردووش لە تەنیشت خەڵکی ئێران دایە.
باڵوێزی تورکیا لە تاران ئێرانی بەوڵاتێکی گرینگ لە دراوسێتی تورکیا زانی و وتیشی:ئێران و تورکیا پێوەندی ئابووری بەربڵاویان هەیە و لە بواری سیاسی بەرگری ، ئاسایشیش هاوکاری و بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵات زورە.
ناوبراو هەروەها لە داکۆکی دەو.ڵەتی ئێران لە دەوڵەتی تورکیا لە شەوی کودەتا ڕێزی گرت و وتی : تاقمی گوێلەن لە سەت و شەست دامەزراوەی پڕۆپاگەندەیی و پەروەردەی هەیە و هەوڵەکانی ئەم ڕێکخراوەیە مەترسیەکە بۆ وڵاتانی تر.
ژومارێک لە هێزەکانی سوپای تورکیا پازدەی ژوئیەی ساڵی 2016 هەوڵیان دابوو بو داگیرکردنی ناوچەکانی ستراتژیک وەک ناوەندی فەرماندەیی ئەرکانی سوپای تورکیا و فڕگەکان کە دوای چەند کاتژمێر هەوڵەکەیان بەرەوڕووی شکست بووەوە.
باڵوێزی تورکیا لە ئێران هەروەها سەبارەت بە قەیرانی سوریا، وتیشی: سوریا ڕێگەچارەی سەربازی نییە و دەبێ بەسەر چارەسەری سیاسی دا زاڵ بێت و تورکیاش هەربەم لێک گەیینە دەچێتە وتووێژەکانی ئاستانە.
وتووێژەکانی ئاستانە لە ژانیڤەری 2017ەوە لەسەر داهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاری ڕووسیا و تورکیا بە ئامانجی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دەستی پێ کراوە.