ته‌مووز 16, 2018 20:55 Asia/Tehran
  • درێژەی ڕاوێژکاریەکانی سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزەچەکدارەکانی ئێڕان لە پاکستان

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی دەوڵەتی ئینتقالی، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا وفەرماندەی هێزی دەریایی پاکستان لە ئیسلام ئاباد دیدار ووتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا سەرداری سەرلەشکەر " محەممەد باقری" ڕۆژی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ " عەبدوڵلا حسێن هارون" وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئینتقالی پاکستان ، لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم، گەشە وپەرەی هاوکاری سنووری ودوولایەنە وتووێژی کرد. ناسر ئەلمولک سەرۆک وەزیرانی کاتیی پاکستان پێنجی ژوییەی ٢٠١٨ ئەندامانی نوێی دەوڵەتی کاتیی ئەم وڵاتەی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە ٢٥ی ژوییە ناساند . سەرلەشکەر باقری هەروەها لە دیدار لەگەڵ " زوبه یر مەحمود حەیات" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و" زەفەر محمود عەباسیی" فەرماندەی هێزی دەریایی پاکستان لەمەڕ ڕاهێنانی هێزەکان وبەڕێوە چوونی مەشقی سەربازی هاوبەش بیروڕایان گوڕیەوە. سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران کە ڕۆژی یەکشەممە چووەتە ئیسلام ئاباد ، ئەمڕۆ دوشەممەیش لەگەڵ " قەمەر جاوید باجوا" فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای پاکستان دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ