ته‌مووز 18, 2018 10:45 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: هاوکاری تاران، مۆسکۆ و حیزبوڵڵای لوبنان لە دامەزرانی ئاسایش لە سووریا، ئەزموونێکی سەرکەوتووانە بوو

یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی هاوکاری هاوبەشی تاران، مۆسکۆ و حیزبوڵڵای لوبنان لە دامەزرانی ئاسایش لە سوریا و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەی بە ئەزموونێکی سەرکەوتوانە وەسف کرد.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان  یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی سێ شەممەی دا لەگەڵ عەدنان مەحموود باڵوێزی سوریا لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی پێوەندی تاران  دیمەشق ستراتژیک و بەهێزە وتیشی:  ڕژێمی ناشەرعی  زایۆنیستی  بچووکتر لەوەیە کە بیەوێ  کاریگەر بێت لەسەر پێوەندی ستراتژیکی تاران  - دیمەشق.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دەوری کاریگەری خەڵک،  هێزە چەکدارەکان و دەوڵەتی سوریا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پێداگری کرد : سوریا ،  قەیرانی شەڕی  تیرۆریستی وە پشتی سەر ناوە و بەم زووانە دەگاتە جێگەی کاریگەر و سرووشتی خۆی لە ناوچە و جیهانی عەرەب .

عەدنان مەحموودیش  لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنی مەیدانیی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی  و شکستەکانی پەیتاپەیتای تاقمە تیرۆریستەکانی داعش و بەرەی نوسرە، وتی  :  گەڕانەوەی ئاسایش  و سەقام بۆ سوریا ، ئاسایش و سەقامی ناوچەی  بە دواوە دەبێت.

ناوبراو وتیشی : ئەم دەستهاتە بە هەوڵ و کۆششی  سورییەکان و بە هاوکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا دەستەبەر کراوە.

باڵوێزی سوریا لە تاران وتی :  بنیات نانی  سوریا و گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ئەوڵەوییەتەکانی دەوڵەتی سوریایە و ئێران  جێگەیەکی بەرزی لە هاوکاری ئابووری  - بازرگانی لەگەڵ سوریا دا دەبێت.

سەرپەیڤ