ته‌مووز 20, 2018 13:41 Asia/Tehran
  • زەریف خوازیاری چوونەدەری ئەورووپا لە ژێر سێبەری ئەمریکا بوو

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان بە پێداگری لە سەر پێویستیی سەربەخۆیی بڕیاردانی ئەورووپاییەکان وتی: دەبێ بزانین کە ئایا ئەورووپاییەکان درێژە دەدەن بە ژیان لە سیستەمی جیهانیی نوێدا؛ سیستەمێک کە لەودا یەک وڵات بڕیاردەری سەرەکییە و وڵاتانی دیکە هەموو دەبێ پەیڕەوی لەو بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ زەریف لە وتووێژێکدا کە لەگەڵ کەناڵی یۆرۆنیوز لە تاران ئەنجامی داوە وتیشی: هەندێ جار هەست بە وە دەکرێ کە ئەو بڕیاردەرە تەنانەت وڵاتێکیش نییە بەڵکوو تاکەکەسێک و یان چەک کەسێکن کە بە پێی قازانج و بەرژەوەندیی تاکەکسی و یان گرووپی خۆیان هەندێ بڕیار دەدەن و چاوەڕێن هەمووان پەیڕەوییان بن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەگبەی پێشنیاریی ئەورووپای بە جێی ڕەزامەندی نەزانی و جەختی کرد: تاران بۆ تاقی کردنەوەی ئەگەری پارێزرانی ڕێککەوتن دەرفەتی دا بە ئەورووپا.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەو وتووێژەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو بوویەوە رایگەیاند: ئێمە هەگبەیەکمان پێ درا کە جێی ڕەزامەندیمان نەبوو، هەڵبەت هاوکاری لەگەڵ ئەورووپاییەکان هێشتیا هەر درێژەی هەیە و وتووێژ و دانوستان لەگەڵ ئەوان هەر بەردەوامە.

زەریف بە ئاماژە بەوەی کە بۆ تاقیکردنەوەی ئەگەری پارێزرانی (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) دەرفەتمان بە ئەورووپا داوە، وتی: ئێمە بەلێنی سیاسییمان لە لایەن ئەورووپاییەکانەوە بووین و هەروەها کردەوە تەکنییکییەکانیش لەم پێوەندییەدا خەریکی جێبەجێ کرانی بەڵام ئەوانە بەس نییە.

وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لەم وتووێژەدا کە کورتەی ڕۆژی چوارشەممە بڵاو بوویەوە راشکاوانە ڕایگەیاند: دوو چوارچێوی زەمەنیی دیاریکراو لە ئارادایە یەکەم بەرەی بایکۆتەکانی ئەمریکا بریتی لە یەکەم چوارچێو دێتە ئەژمار و مانگی ئاگوست (گەلاوێژ) جێبەجێ دەکرێ و چوارچێوی زەمەنی دیکە دووەم بەرەی بایکۆتەکانی ئەمریکایە کە مانگی نۆڤەمبەر (گەڵاڕێزان) جێبەجی دەکرێ  و ئێمەش ئەوە دەبینین کە ئەورووپا چۆن هەوڵ دەدات بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە و بە ڕێک هەر وەک خۆی وەڵامی دەدەینەوە و پلان و بەرنامەیەکی دیاریکراومان بۆی هەیە.

زەریف سەبارەت بە هەندێ لەو دەستەبەرییانە کە پێویستی ئەورووپا بیکات وتیشی: ئێمە لەم ڕۆژانەدا دەبینین کە ژمارێک لە کۆمپانییە ئەورووپاییەکان بە هۆی ئەو کەشی گوشار و هەڕەشەی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات زاڵی بکات، دەستیان کردووە بە چوونەدەر لە ئێران. ئەورووپاییەکان دەبێ بەرەنگاری ئەم مەسەلە ببنەوە هەڵبەت ئەگەر بەڕاستی هۆگری پارێزرانی ئەو ڕێککەوتنەن. ئەگەر بەڕاستی هاوڕێیانی ئەورووپایی ئێمە ئاوا بیر و بۆچوونێکیان هەیە و لە دووی وەها پرسێکدان دەبێ بۆ پاراستنی ئامادە بن بکەونە سەختی و سەخڵەتەوە.