نەیاریەتی وناڕەزایەتی تورکیا لە ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی بایکوتەکان دژی ئێران
سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازەرگانیەکان و بورسەکانی تورکیا باسی کرد لە ناڕەزایەتی و نەیاریەتی ئەو وڵاتە لە بڕیاری کاربەدەستانی ئەمریکا بۆ داسەپاندنەوەی دووبارەی بایکوتەکان دژی ئێران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی .هەواڵدەریی ئاناتولی ، " ڕەفعەت حەسار جیکلی ئوغلو " لە دیداریدا لە گەڵ شاندی وەزارەتی خەزانە داری ئەمریکا لە ئانکارا ، بە ناڕەزایەتی دەربڕین لە شوێنهاتەکانی نەرێنی بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران وتی : بڕیاری کاربەدەستانی ئەمریکا بۆ داسەپاندنەوەی دووبارەی بایکوتەکان دژی ئێران بە زەرەری تورکیا دەبێت . سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازەرگانیەکانی ئێران و بورسەکانی تورکیا وتیشی ئێران لە گرینگترین شەریکەکانی بازەرگانی ئەو وڵاتە لە ناوچە و لە دابینکارانی سەرەکی وزەی تورکیایە .جیکلی ئوغلۆ لەو ددیارەدا وتی : کوماری ئیسلامی ئێران هەروەها یەکێک لە وڵاتانی گواستنەوە بۆ کاڵاکانی هەناردەیی تورکیا بۆ وڵاتانی ئاسای ناوەندی و تەنانەت وڵاتانی پەراوێزی کەنداوە . سەرۆمکی یەکێتیی ژوورەکانی بازەرگانی و بورسەکانی تورکیا وێڕای ئاماژە بە لاگری دەوڵەتی ئانکارا لە بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام و پەرەی پەیوەندی بازەرگانی تورکیا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دوای واژۆی ئەو ڕێککەوتنامە وتیشی گەڕانەوەی دووبارەی بایکوتەکانی ئەمریکا دژی ئێران بە پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکانە .