ئاب 15, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ترەمپ تووشی نەخۆشیی باکۆت بووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە هەر بیانوویەک دەس دەکاتە بایکۆت کردنی وڵاتان، وەک بڵێی نەخۆشیی بایکۆتی گرتووە.

"بەهرام قاسمی" ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران سەبارەت بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە وڵاتانی دیکە و ئێران وتیشی: وێدەچێ ترەمپ تووشی نەخۆشیی بایکۆت بووە چوونکە جگە لە ئێران ، بایکۆتی بە سەر تورکیا، ڕووسیا و زۆر وڵاتی دیکەیش داسەپاندووە کە ئەو کردەوە هەڵەیە، نایاسایی و دژ بە هەموو یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی شکست هێنانی ئەمریکا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگەی جیهانی و تەنانەت بیر و رای گشتیی ئەمریکا ئیزنی ئەوە نادات شێوازی ملهورانە و یەکلایەنەخوازانەی دار و دەستەی دەسەڵاتداری ئەمریکا بەردەوام بێ و بێ گومان سەرکەوتن بۆ جەماوەر و ئەو گەلانەیە کە بەرگری لە وڵاتی خۆیان دەکەن.

قاسمی هەروەها بە پیرۆزبایی کردنی دوازدەهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی خۆڕاگری، خەڵک و دەوڵەتی لوبنان بە سەر هێزە داگیرکەرەکانی ئیسراییل لە شەڕی ٣٣ ڕۆژە، هیوای خواست هێزەکانی خۆڕاگری و خەڵکی لوبنان هەروا کە تا ئێستا نیشانیان داوە بە یەکێتی، یەکدڵی و یەکگرتنەوە توانیویانە زاڵ بن بە سەر دوژمنی دێرینی خۆیان  و سەرکەوتنی گەورە بخوڵقێنن، بتوانن لە داهاتوویشدا بە هەموو تواناوە لە ئاراستەی گەشەپێدان و بەرەوپێشەوە بردنی کۆمەڵگاکانیان هەنگاو هەڵگرن و گۆڕەپانی جیهانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شایەتی ئەوەی بێ کە ڕژێمی زایۆنی و داگیرکەری ئیسراییل دەس لە داگیرکاری، دەسدرێژی و مرۆڤ کوژی هەڵگرێ.

سەرپەیڤ