چامسکی: ترەمپ تەنیا بیر لە پەلاماردانی ئێران دەکاتەوە
تیۆریسییەن و بیرمەندی ئەمریکایی وتی کە دەوڵەتەکەی ترەمپ تەنیا هەر بیر لە پەلاماردانی ئێران دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "نوام چامسکی" لە وتووێژ لەگەڵ بیرگەیەکی فەلەستینیدا وتی: چوونەدەری ترەمپ لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش تا ڕادەیەکی دیار و بەرچاو کێشە و گرفتەکانی لە ناوچەکە پەرە پێ داوە.
چامسکی وتی هەرچەن دام و دەزگەی هەواڵگرییەکانی ئەمریکایش پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانیان پشت ڕاست کردبوویەوە، ئەمریکا هەر لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییە هاتە دەرەوە.
چامسکی راشکاوانە ڕایگەیاند ئەمریکا و ئیسراییل بەو بانگەشە بێ بنەمایەی کە ئێران بۆمبی ئەتۆمی ساز دەکات پەلاماری سەربازی، سایبێری و تیرۆر کردنی زانستوەرانی ئەم وڵاتەیان کرد بە پلان و بەرنامەیەکی سەرەکی بۆ خۆیان کە ئەوەش بێ گومان دواهاتی تووش و نالەباری دەبێ.
چامسکی وتی ئامانجی ستراتژیکی دەوڵەتی ئەمریکا پتەو کردنەوەی هاوپەیمانیی نێوان ئیسراییل و وڵاتانی عەرەبییە بۆ ئەوەی بەرامبەر بە ئێران راوەستن لەبەر ئەوەی کە ئەم وڵاتە مەترسییەکی قورسە لە سەر هێژموونیی و زاڵێتی خوازیی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئازاد و بێ ترس بوونی ئیسراییل لە توند و تیژی نواندن.