ئاب 21, 2018 17:30 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هاوکاریەکانی زانستیی ئێران ، عێراق و سووریا لە مەشهەد بەرێوە دەچێت

یەکەمین کۆبوونەوەی پەرەی هاوکارییە زانستی و ناوچەییەکان، زانستەکان و پێشەسازیی خوراک و کشت و کاڵ بە تەوەرەی پێوەندیی ئێران لەگەڵ عێراق وسووریا بە میواندارەتیی مەشهەد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێڕان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " قەدیر ڕەجەب زادە" سەرۆکی دامەزراوەی توێژینەوەی زانستی وپێشەسازیی خوراکیی وەزاڕەتی زانستی ئێران ڕۆژی سیشەممە وتی: مەبەستی ئەم کۆبوونەوەیە ، پەرەی هاوکاریەکانی زانستیی نێوان ئێران ، عێراق وسووریا ، ئاڵووێر کردنی ئەزمونەکان وگوێزرانەوەی زانست لە بەشی پێشەسازیی خوراک ، کشت وکاڵ وژینگەیە. ڕەجەب زادە وتی: سەرەڕای هێنانە ئارای مژارە جۆربەجۆرەکان لە بەشی کشت وکاڵ، ژینگە ، پێشەسازیی خوراک وئاڵووێر کردنی ئەزمونەکان، ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی مەسەلە وگێرەو کێشەکانی ژینگەش دەخرێتە بەر باس و لێکدانەوە. بەپێێ ئەم ڕاپۆرتە ،  کۆبوونەوەی پەرەی هاوکارییە زانستی و ناوچەییەکان، زانستەکان و پێشەسازیی خوراک و کشت و کاڵ بە بەشداریی ٢٥٠کەس لە ماماۆستایان وسەرۆکانی زانکۆکانی عێراق وسووریا و ١٠٠ زانا ، مامۆستا وسەرۆکی زانکۆکانی ئێران لە ڕۆژی هەینی داهاتوو ٢٤ی ئۆت لە مەشهەد لەباکووری ڕٶژهەڵاتی ئێران دەستی پێ دەکرێ وهەتا ٢٦ی ئۆت درێژەی دەبێت. دامەزراوەی توێژینەوەی زانستی وپێشەسازیی خوراک وەکوو یەکێ لە ناوەندەکانی توێژینەوەیی سەربە وەزاڕەتی زانست ، توێژینەوە وتەکنۆڵۆژیای ئێران لە بواری بەرزبوونەوەی ئاستی تەندروستی وئاسایشتی  خوراک چالاکی دەنوێنێ .

سەرپەیڤ