ئه‌یلوول 12, 2018 16:07 Asia/Tehran
  • سەرتیپ حاتەمی: هاوکاری بەرگریکارانەی ئێران و پاکستان لە بواری دابین کردنی ئاسایشی  ناوچە پەرەدەستێنێ

وەزیری بەرەڤانیی ئێران لەمیانەی وتووێژێکی تەلەفونی لەگەڵ وەزیری بەرگری پاکستان بە ئاماژەدان بەتوانایی دوو وڵات لە بواری ئابووری، بازرگانی و بەرگری پێداگریشی کرد : بەکارهێنرانی ئەم توانایانە یارمەتی دەداتە بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامی ناوچە.

ئەمیر سەرتیپ ، ئەمیر حاتەمی  ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژی تەلەفۆنی  لەگەڵ پەرویز خان  خەتەک،  وەزیری بەرەڤانیی نوێی پاکستان، وێڕای  پیرۆزبایی کردنی  بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنی  پەرلەمانیی ئەم وڵاتە،  هیواداری دەربڕی  بە دەست بەکار کرانی دەوڵەتی نوێی  پاکستان  و لەژێر ئیرادەی سیاسی ڕێبەرانی دوو وڵات، کێشە و کەمبوونەکانی ڕابردوو لە  پێوەندی دوو لایەنە  قەرەبوو بکرێت  . 

ئەمیر سەرتیپ  حاتەمی وێڕای پێداگری لەسەر دەوری ئەرێنیی پاکستان وەک  وڵاتی گرینگ لە جیهانی ئیسلام و  لە پێناو  بەرژەوەندی گەلی ئیسلامی وتی  :  قەیرانەکانی ئێستای ناوچە   و وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت یەمەن ڕێەچارەی سەربازی نییە، بەڵکوو دەبێ  لەڕێگەی وتووێژ و شێوازی سیاسی ،کۆتایی بەم قەیرانە داوە.

وەزیری بەرەڤانی  پاکستانیش  لەم وتووێژە تەلەفۆنییە وێڕای پێداگری لەسەر پەرەی  پێوەندی دوو وڵات بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و هێوری  لە ناوچە هیواداری دەربڕی هاوکارییەکانی  ئێران و پاکستان  لە بواری جۆربەجور پەرە بستێنێ .

هەڵبژاردنی پەرلەمانی  پاکستان  بیست و پێنجەمی  ژووئیەی  2018  بەڕێوە چوو و پارتی تەحریکی ئینساف بەڕێبەرایەتی  عیمران خان  115 کورسی نوێنەرایەتی پەرلەمانی نەتەوەیی ئەم وڵاتەیان  بە خۆی تەرخان دا و براوەی ئەم هەڵبژاردنەیە.

سەرپەیڤ