ئه‌یلوول 22, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • رۆحانی : گەلی ئێران جارێکی دیکە دوژمنانی هیوابڕاو کرد

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە گەلی ئێران وەک ڕابردوو دوژمنان هیوابڕاو دەکا، پێی داگرت: ئەمڕۆ ئیدی شەڕی بەوەکالەت لەئارادا نییە، بەڵکوو ئەمریکا خۆی راستەوخۆ لەهەمبەر گەلی ئێراندا ڕاوەستاوەو پەیمان شکێنی دەس پێکردووە.

"حەسەن رۆحانی" ئەمڕۆ شەممە لەڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەتاران، بەئاماژە بەپەیمان شکێنی ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وتی: "دۆناڵد ترەمپ" بەڕواڵەت لە ڕێککەوتنەکە چووەتەدەر بەڵام ئامانجە سەرەکییەکەی زەبر وەشاندن لە ئەسڵی شۆڕش و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە شەڕی ئابووریی ئەمریکا دژ بەئێران و وتی: گەلانی جیهان ئەمڕۆ کردەی ئەمریکا ئیدانە دەکەن وبێگومان شکست هێناوی ئەو شەڕە ئابووری، دەروونی وسیاسییە، خودی ئەمریکا دەبێ.

رۆحانی هەروەها بەباسکردنی ئەوەی کە گەلی ئێران لەدڵی خەڵکی ئێراق، سوریاو لوبنان جێی کردۆتەوە، وتی: گەلی ئێران لەتوانا بەرەڤانییەکانی بۆ وێنە، توانای مووشەکی پاشەکشە ناکا بەڵکوو رۆژ بەڕۆژ هێز و دەسەڵاتی بەرەڤانیی خۆی بەرزتر دەکاتەوە.

ناوبراو ، ئاماژەشی کرد بەکارتێکەریی و دەور و رۆڵی ناوچەیی ئێران و وتی: ئێران لەڕابردووەوە هەردەم پارێزەری کەنداوی فارس، ئەقیانووسی هیند و بابولمەندەب بووەو وەک وڵاتێکی مەزن و کارتێکەریی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست قەت لەهەمبەر ستەملێکراویی وڵاتان بێ دەنگەی ڕەچاو نەکرد.

سەرۆکی دەزگەی بەڕێوەبەرایەتی ئێران هەروەها بەئاماژە بە شەڕی سەپێندراوی رژیمی بەعسی ئێراق دژ بە ئێران، وتی: هیچ هێز و دەسەڵاتێک لە جیهانداو هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی شێلگیرانە لەهەمبەر دەسدرێژکاریی رژیمی سەددام بۆسەر ئێران و تاوانە جەنگییەکەی لەدژ ئێران، ڕانەوەستان، کە ئەوەش ئەزموون و وانەیەکی گرینگە بۆ ئێمە.

سەرپەیڤ