سەرلەشکر جەعفەری : خەڵکی شۆڕشگێڕ، گرینگترین بژاردەی دەسەڵاتی ئێرانن
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ، گرینگترین بژراردەی دەسەڵاتی ئێرانی ئیسلامی بە خەڵکی ئیماندار، شۆڕشگێڕ و خۆڕاگر وەسف کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەردار سەرلەشکر محەمەد عەلی جەعفەری ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی ڕێ وڕەسمی ڕێژەی هێزی چەکداری ئێران لە بەندەر عەباس لەباشووری ئێران وتی : گەلی ئێران بە دەرس وەرگرتن لە ڕاپەڕینی عاشورا و خۆڕاگری حەزرەتی ئەباعەبدوڵڵا حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان لەبەرابەر زوڵم و زۆر، لە سەر ئارمانجەکانیان پێداگری دەکەن .
سەرلەشکر جەعفەری هەروەها بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی سەپاندنی گوشار و بایکۆت لە لایەن دوزمنان بە دژی گەلی ئێران وتی : بە دوژممنانی ئێران بە جاران سەلمێندراوە کە گوشاری سەر گەلێک کە بە دەرس وەرگرتن لە عاشورا لەبەرابەر زوڵم خۆڕاگریان کردووە بە هیچ لەونێ کاریگەر نەبووە .
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئاماژەشی کردە ڕێژەی هێزی چەکداری ئێران لە بەندەرعەباس و وتیشی : گرینگترین پەیامی نومایشی دەریایی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و تەنگەی هورموز، نومایشی پاوەجێیی بەرگری ، ئاشتی و هێوری بۆ وڵاتانی دراوسێی باشووری کەنداوی فارس و هەروەها سەربەرزی و پاوەجێیی بەرگریکارانی ئێرانی ئیسلامی لەبەرابەر دوژمنانە.
ئەمڕۆ شەممە بیست و دووی سپتەمبەر ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دەسپێبوونی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعسی ئێراق بەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سی و یەکی خەرمانان لە بەرواری ئێران دەستپێکەری حەوتەی بەرگری پیرۆزە.