ئه‌یلوول 23, 2018 10:06 Asia/Tehran
  • ساڵی خوێندنی ٩٨-٩٧ بە زرینگانەوەی زەنگی خوێندنگەی ناوەندی کچانەی دەوڵەتیی

ساڵی خوێندنی ٩٨-٩٧ بە بەشداریی نزیکەی ١٤ ملوێن خوێندکار لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامیدا رۆژی یەکشەممە بە شێوەی فەرمی بە زرینگانەوەی زەنگی خوێندنگەی کچانەی دەوڵەتیی "عیترەت" لە لایەن دوکتۆر "حەسەن ڕۆحانی" دەست پێ بوو.

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕێ  وڕەسمە، کەڵک وەرگرتن لە ٥٩ پرۆژەی خوێندکاری لە ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشانیش لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە و بە پەیامی سەرۆک کۆمار دەست پێ بوو.

دوکتۆر "ڕۆحانی" بە ڕێز گرتن لە هەموو ئەو کەسانەی یارمەتیدەری بنیاتنانەوەی ناوچە بومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان بوون  و بە ناردنی سڵاو بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی رابردووی ئەهواز، فەرمانی کرانەوەی خوێندنگە نۆژەن کراوەکانی کرماشانی دەرکرد.

ڕێ و ڕەسمی فەرمیی دەسپێبوونی ساڵی خوێندنی نوێ بە خوێندنەوەی چەن ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و بەخێرهاتن و راپۆرتی وەزیری پەروەردە دەست پێ بوو.

سەرۆک کۆمار کاژێر ٨ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ و پاش زرینگاندنەوەی هێمایی زەنگی دەسپێکی ساڵی تازەی خوێندن، لە کۆڕی خوێندکاران و بەرپرسانی ئەم خوێندنگە ناوەندییەدا وتاری دا.