هەنگاوی هاوبەشی داعش و تاقمی تیرۆریستیی ئەلئەحوازیە لە تاوانکاریەکەی ئەهواز
دوای تێپەڕینی رۆژێک لە پەلاماری یترۆریستیی ئەهواز ، لە باشووری رۆژاوای ئێران ، رەهەند و لایەنی نوێ لەم پەلامارە دەرکەتووە .
رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی رایگەیاند : سێ کەس لە ئەندامانی ئەم گروپە لە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەهوازدا رۆڵیان هەبوو .
بەر لەوەش تاقمی تیرۆریستیی ئەلئەحوازیە بەرپرسایەتی پەلامار بۆسەر ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وەئەستۆ گرتبوو .
گرتە ڤیدیۆییەکەی داعش نیشان ئەدات هەنگاوە تیرۆریستیەکەی شاری ئەهواز کاری هاوبەشی داعش و تاقمی تیرۆریستیی ئەلئەحوازیە بووە و هەردوو لایەنەکەش سەر بە سعودین .
تاقمی تڕوڕیستی ئەلئەحوازیە ساڵی ڕابردووش پەلاماریان کردە سەر کارەوانی سەردانکەری ڕاهیانی نوور . ڕۆژی شەمە لە پارکێک لە نزیکی بەڕێوە چوونی ڕێژەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئەهواز بەرەو خەڵک تەقەیان کرد کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و بریندار بوونی زیاتر لە 60 کەس .