پێشوازی ڕووسیا لە پەرەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران
ئهیلوول 25, 2018 19:03 Asia/Tehran
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند سەرەڕای بایکوتەکانی ئەمریکا مسکۆو تاران پێشوازی دەکەن لە پەرەی پەیوەندیەکانیان لە بوارە جۆراوجورەکان دا ،
ئاویگور برانچیکوف " نوێنەری تایبەتی سەرۆکی کۆماری ڕووسیا ؛ ئەمڕو سێشەمە لە وتووێژ لە گەڵ ئیرنا وتی بایکوتەکانی ئەمریکا کاریگەری دانانێ لە سەر پەیوەندی تاران و موسکو . نوێنەری تایبەتی سەرۆک کوماری ڕووسیا وتیشی هاوکاریەکانی موسکو لە چوارچێوەی دوو لایەنەی لە گەڵ ئێران و سێ لایەنەی ڕووسیا ئێران و تورکیا ڕەوتی سەرکەوتووی خۆی درێژەی ئەدا و دەبێتە هۆی بنبڕ کردنی تڕویزم لە سووریا دەبێت .