تشرینی یه‌که‌م 17, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر جەعفەری: ڕفێنەرانی سنوورپارێزان لەگەڵ وەڵامێکی گورچکبڕدا بەرەوڕوو دەبن

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ڕفێنەرانی سنوورپارێزانی ئێرانی لەخاڵی سیفری سنووریی میرجاوە لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، وەڵامێکی گورچکبڕیان دەدرێتەوە.

سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە ژمارێک لە بەسیجییانی خۆجێیی و هێزەکانی هەنگی سنووری کە لە پێگەی ئاگاداریی لە خاڵی سیفری سنووری میرجاوە، جێگیرببوون، لەلایەن گرووپە دژە شۆڕشەکانەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرلەشکر "محەممەد عەلی جەعفەری" فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سمنان، لەبارەی ڕفێندرانی ژمارێک لە بەسیجیان و سنوورپارێزان لە خاڵی سفری سنووری، وتی: تیرۆریستان لەکاتێکدا کە دڵنیا بوون بەهۆی ئامادەبوونی سنوورپارێزانی ئێرانی،ناتوانن ئامانجەکانیان مسۆگەربکەن، بە لەهۆش بردنی هێزەکانی هەنگی سنوری، ئەوانیان ڕفاند.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ، بشێوی نانەوە لە ئێرانی بەئامانجی گەورەی دوژمنان ولەسەروویانەوە ئەمریکا، ئیسرائیل وئالی سەعوود زانی و وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەئامادەیی تەواو، بەرنامەو پلان و سەرمایەنانەوەی دوژمنان دژ بەئێرانیان پووچەڵ کردۆتەوە.