هه‌نارده کردن له کوردستانه‌وه ۶۶ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه
جێگری بازه‌رگانی ئیداره‌ی پیشه، کانگا و بازه‌رگانی کوردستان ڕایگه‌یاند که له ۶ مانگی ڕابردوو هه‌نارده کردن له کوردستانه‌وه ۶۶ له سه‌د زیادی کردووه.
به‌ختیار خه‌لیقی به هەواڵدەری مێهری وت: سه‌ره‌ڕای کێشه ئابوورییه‌کان ۶۶ له سه‌د هه‌نارده کردن له کوردستانه‌وه زیادی کردووه که بایه‌خی گه‌یشتووه‌ته ۲۹۱ ملیۆن دۆلار. کوردستان به هۆی بوونی سنووری باشماغ یه‌کێکه له جه‌مسه‌ره‌کانی تڕانزیت کردن له ئێران.
ناوبراو ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو سه‌رجه‌م ۲ ملیار و ۴۰۰ ملیۆن دۆلار له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه هه‌نارده کراوه. له ئێستادا بازاڕی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له باشترین بازاڕه‌کانی که‌ل و په‌لی ئێرانی و کالای تورکی توانی ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ کالای ئێرانی نه‌ماوه. ئێمه بۆ په‌ره دانی زیاتر به‌م کاره چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام داوه.
جێگری بازه‌رگانی ئیداره‌ی پیشه، کانگای و بازه‌رگانی کوردستان سه‌باره‌ت به سه‌یرانبه‌نی بانه وتی: ئه‌م سنووره‌ش ماوه‌ی ۳ ساڵه له لایه‌ن ئێرانه‌وه وه‌ک سنووری فه‌رمی ناسراوه به‌ڵام لایه‌نی عێراقی کار و باری ژێرخانی پێویستی بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م سنووره ئه‌نجام نه‌داوه و به‌دوادا چوونه‌کانیش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پیشه‌کانی که‌رتی تایبه‌ت وتی: له ئێستادا ۶۸ هه‌زار که‌س مۆڵه‌تی کار کردن له پیشه‌ی که‌رتی تایبه‌ت له کوردستانیان هه‌یه و له بازه‌ڕه‌کانی کوردستان ئیش ده‌که‌ن و دووکانیان هه‌یه، ئێمه هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه که به‌رنامه و کاره‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌م پێشانه له جێگه‌ی خۆی بێت و یارمه‌تیان بدات که بازاڕه‌کان گه‌رم تر بێت.