چاوپێکەوتنی سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لەگەڵ جابری ئەنساری، لێکدانەوەی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ناوچە
یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی یەکشەممەی حسێن جابری ئەنساری یاریدەدەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی و پیتر مائورر، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە تاران، دوایین گۆڕانکارییەکانی سوریا و ڕەوتی وتووێژەکانی ئاستانە، هەڵس و کەوتی لیژنەی گۆڕینەوەی گیراوان و بێ سەروشوێن بوان، ڕەوشی مرۆیی بەتایبەت لە ئەدلیب و پرسی هاوپێوەند بە گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری بۆ ماڵ و حاڵیان، باس و راوێژی لەسەر کرا.
دوولایەن لەم چاوپێکەوتنە هەروەها گۆڕانکارییەکانی یەمەن و نوێترین هەوڵەکان بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی ئەم وڵاتە و هاسانکاری بۆ ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆیەمەنیان لێک دایەوە.
ناردنی یارمەتی مرۆڤدوستانە و کەم کردنی ئێش و ژانی خەڵکی شەڕلێداوی یەمەن و سوریا هەمووکات لە ساڵانی ڕابردوو لە فەرمانی کاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دا بووە و لە هەموو تواناییەکان لەمبارەوە کەڵکی وەرگرتووە.