تشرینی یه‌که‌م 22, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • برووجردی: وڵاتانی رۆژاوا لەهەمبەر مافی مرۆڤدا، سیاسەتێکی دژبەیەک ڕەچاو دەکەن

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، چۆنیەتی هەڵس وکەوتی ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی بە دۆسییەی کوژرانی "جەمال خاشقچی" رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئالی سەعوود و خەمساردیی لەهەمبەر کوژرانی هەزاران کەس لە یەمەن لەلایەن رژیمی سەعوودی بە "دژبەرییەکی ترسناک" زانی.

"عەلائەدین بروجردی" ئەمڕۆ دووشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ میدیا دەرەوە سنووریەکان(ئێران پرێس، تی ڤی پرێس و هیسپان تی ڤی) ، بەئاماژە بەوەی کە وڵاتانی رۆژاوایی پرسی مافی مرۆڤیان کردووە بە گاڵتەجاڕ، وتی: خەڵکی ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی لەبەر ڕەفتاری دەسەڵاتدارانی لەهەمبەر مافی مرۆڤدا، لەحاند ئەوانەوە بێ متمانەبوون.

بروجردی بەئاماژە بەوەی ئەمریکا لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا شەڕدەنێتەوە، وتی: واشنگتۆن بە تەرخان کردنی بەسەدان ملیارد دۆلار و کوژران و برینداربوونی ژمارێکی زۆری چەکدارانی سوپاکەی، لە شەڕە ناوچەییەکان شکستی هێناوە.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، شکست هێنان و لەناوبردنی رژیمی زایۆنی بە خاڵی کۆتایی قەیران لە ناوچە زانی.

بروجردی هەروەها بەئاماژە بە پشت ڕاست کردنەوەی کوژرانی خاشقچی لەلایەن حکومەتی عەرەبستان، بەپارێز جوڵانەوەی ئەمریکا لەوبارەی بە قەبووڵنەکراو زانی.

جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری ئالی سەعوود، دووی ئۆکتۆبر پاش چوون بۆ کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵ، بەدەست هێزی هەواڵگریی رژیمی سەعوودیا کوژرا.

سەرپەیڤ