تشرینی یه‌که‌م 27, 2018 16:43 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران ئەمریکا بە چۆک دا دێنێت

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە پیلانەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران پیداگری کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنە بەری تەگبیرگەلێک، ئەمریکا بەچۆک دادێنێت.

حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی پیداچوونەوە بە شیاوەتی وەزیرانی پێشنیار دراوی " ڕێگا وشارسازی" پیشەسازی، کانزاو تیجارەت " هەرەوەزی، کارووگوزەرانی باشی کۆمەڵایەتی و کاروباری ئابووری ودارایی لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران ، بە ئاماژەدان بە شکستی ئەمریکا لە مانگەکانی ئەم دواییە لە ئێران لە ناوکۆڕوکۆمەڵەکانی سیاسی وحقوقی وتی: پێشینەی نەبووە کە ئەمریکا لە ئاستی جیهان بڕیاری گرینگ لەدژی وڵاتێکی گەورە گرتبێت وهاوپەیمانەکانی سوننەتی ئەمریکا ، ئەم وڵاتەیان تەنیا هێشتبێت. ڕۆحانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە سەرکەوتنی نەتەوەی ئێران لە بەرانبەر ئەمریکا سەرکەوتنێکی بێ وێنە لە مێژوودایە وتی: ئەمڕۆ جیهان ، نەتەوەی ئێرانی ئەرکمەند بە وادەو بەڵینەکانی خۆی وئەمریکای پەیمان شکینی وادەو بەڵینەکانی وهەروەها بنپێکەری یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی دەزانێت. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە مەکە ئەمریکا بە بایکۆتی بەربڵاو لەدژی ژیانی خەڵک، بێ گومان گەورەترین دوژمنی نەتەوەی ئێرانە وتی: ئەمریکا بە داسەپانی بایکۆتی زاڵمانە لەدژی ئێران پێشانی دا دوژمنی گەلی ئێرانە. ڕۆحانی هەروەها بە کەش سازی میدیاکانی بیانی لەدژی ئابووری ئێرانیش ئاماژەی کرد ووتی: ئێران لە بەشی ڕاهێنان، تەندوروستی ودەرمان ، وزەو ڕێگا وبان وگواستنەوە لە هەرزانترین وڵاتانی جیهانە. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لەسەر هاوکاری زۆرتری تاران لەگەڵ وڵاتانی دوست ودراوسێی جەختی کرد.

سەرپەیڤ