تشرینی دووه‌م 13, 2018 14:46 Asia/Tehran
  • جڤینی جیهانی گەشتیاری، پیشاندەری بارستای گەشتیاریی ئێرانە

چلەمین کۆبوونەوەی ساڵانەی جڤینی جیهانیی گەشتیاری (UNWTO)، بە بەشداری سکرتێری گشتی ئەو کۆبوونەوەیە، یاریدەدەری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی شوێنەوارە مێژووییەکان، دەسکار و گەشتیاریی ئێران و ئەندامە جیهانییەکانی، لە هۆڵی شەهیدانی پارێزگای هەمەدان، دەستی بەکار کرد.

«زوراب پۆلۆلیکاشوەیلی» سکرتێری گشتی جڤینی جیهانی گەشتیاری

لە رێوڕەسمی کرانەوەی ئەو کۆبوونەوەیە بە تەوەری "جڤینی نێودەولەتی بەهرەوەرگرتنی گەشتیاریانەی فەرهەنگی لە داهێنان و تەکنۆلۆژیا و پلانی فەرهەنگی"، 80 کەس لە ئەندامانی جڤینی جیهانیی گەشتیاری لە 30 وڵاتەوە بەشدارییان کردووە.

«زوراب پۆلۆلیکاشوەیلی» سکرتێری گشتی جڤینی جیهانی گەشتیاری (UNWTO) وتاربێژی سەرەکی ئەو کۆبوونەوەیە. پەنێلی سەرەکی ئەو دانیشتنە بە بەشداری ئەندامانی جڤینەکە هەر لەو هۆڵەدا بەڕێوە دەچێت.
گڵکۆی بووعەلی سینا لە شاری هەمەدان

بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی جیهانی گەشتیاری (UNWTO) کە لە شاری مادریدی وڵاتی سپانیادا هەڵکەوتووە، یەکێکە لە نوێنەرایەتییەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کەرتی گەشتیاریدا کە لە پەیوەندی لەگەڵ کاروباری گەشتیاریدا چالاکی دەنوێنێ.

جڤینی جیهانی گەشتیاری لە شاری هەمەدان

هەر ئێستاکە ئەندامانی ڕێکخراوی گەشتیاری جیهانی  557 وڵاتن کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش خۆی 16 ئەندامی بە جیا هەیە و شارەوانیی هەمەدان، کومپانیای گەشتیاریی عەلیسەدر و گوندی گەشتیاریی گەنجنامە، سێ ئەندامەکانی دیکەی ئەم جڤینە جیهانییەن.

هەمەدان بە بوونی 1800 شوێنی گەشتیاری یەکێکە لە پێنج شاری گەشتیاروەرگری ئێران. هەمەدان وەکوو پێتەختی مێژوو و شارستانیەتی ئێران لەلایان کونفڕانسی گفتوگۆی هاریکاریی ئاسیایی (ACD)، وەکوو پێتەختی گەشتیاریی ئاسیا لە ساڵی 2018دا هەڵبژێردراوە.

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری UNWTO، گوتی: ئەوە یەکەمجارە لە مێژووی ئەم ڕێکخراوەیەدا کە مۆڵەتی نێودەوڵەتی گەشتیاری بۆ کومپانیای گەشتیاریی عەلیسەدری هەمەدان دەردەچێت.

جڤینی جیهانی گەشتیاری لە شاری هەمەدان

زوراب پۆلۆلیکاشوەیلی»، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی جیهانیی گەشتیاری گوتیشی: ئەم هەنگاوە بە هۆی هەوڵ و تێکۆشانی بەرپرسانی ئەو کومپانیایە لە بواری پەرەپێدانی گەشتیاری لە ئێراندا دەردەکرێت.

حەمیدڕەزا یاوەری بەڕێوەبەری گشتی کومپانیای گەشتیاریی عەلیسەدریش لەو چاوپێکەوتنەدا گوتی: ساڵانە نزیک بە یەک ملوێن گەشتیار سەردانی ئەشکەوتی عەلیسەدری هەمەدان دەکەن کە گەورەترین ئەشکەوتی ئاویی جیهانە و لە ڕۆژئاوای ئێراندا هەڵکەوتووە.

 

سەرپەیڤ