تشرینی دووه‌م 15, 2018 16:08 Asia/Tehran
  • ئێراقچی: با ئەورووپا بەڵێنە ئابورییەکانی خۆی جێبەجێ بکات

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ڕامیاریی پێداگری کرد کە تاران بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی بەرجام دا جێبەجێ کردووەو لە بەرامبەریش دا چاوەڕوانی لە ئەورووپا دەکات بەڵێنە ڕامیاریی و ئابووریەکانی خۆی بەپێی ڕێککەوتنی بەرجام بەڕێوە بەرێ.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەید عەباس عەراقچی  جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاروباری سیاسی ، ڕۆژی  پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی میکانیسمی سیاسی  ڕاوێژکاری  جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی  ئێران و ئیتالیا لە ڕوم بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەمریکا بە کشانەوە لەبەرجام  بەکردەوە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی بنپێکردووە  وتیشی : ئەمریکا تەنیا  لە بەرجام نەکشاوەتەوە  بەڵکوو وڵاتانی دیکەی جیهانیش  هان دەدات  بە بنپێکردنی بڕیارنامەی  2231.

جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری  سیاسی ئێران  وتیشی :  بەرجام  ڕێکککەوتننامەیەکی  ئاسایشییە و کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام ئاسایشی ئەورووپا و ناوچە  وسیستمی نێودەوڵەتی  بەرەوڕووی گرفت دەکاتەوە.

عەراقچی بڕیارە لەسەفەرێکی  یەک ڕۆژی  بۆ ئیتالیا لەگەڵ ژومارێک لە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە دیدار و وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ