تشرینی دووه‌م 16, 2018 15:43 Asia/Tehran
  • گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران: ترامپ سیمای ئەمریکای لەجیهاندا نەفرەتاویتر کردووە

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران وتی : "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سیمای ئەو وڵاتەی لەجیهاندا نەفرەتاویتر کردووە.

ئایەتوڵڵا "محەممەد ئیمامی کاشانی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بەوەی کە هیچ کات لە ئەمریکا، سیمای سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە قێزەونتر ونەفرەتاویتر لەئێستا نەبووە، وتی: حکومەتی ئەمریکا بەهۆی گەندەڵکاریی بەرفراوان وهەڵایساندنی شەڕە خوێناوییەکان و داکۆکی لە رژیمی زایۆنی و عەرەبستان، دزێوترین سیمای لەئاست جیهاندا هەیە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران پێی داگرت: وڵاتانی جیهان، لە ئەمریکا دوور کەوتوونەوەو ئەوە پێشان دەدا کە تادێ ئاستی نەفرەت لە ئەمریکا لەجیهاندا زیاد دەبێ.

ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی وتی: لەهەمبەر ئەمریکا، تادێ مەزنایەتی ئێرانی ئیسلامی لەجیهان بەرز دەبێتەوەو وڵاتانی جیهان، نیزامی کۆماری ئیسلامی بە ئەمین و ڕاستبێژ دەزانن و پەییان بەو بابەتە بردووە کە بەپێچەوانەی پڕووپاگەندەی درۆئینی ئەمریکا، ئێران قەت لەدووی شەڕ و کوشت وبڕدا نەبووە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بەئاماژە بە تاوانکارییەکانی رژیمی ئالی سەعوود لە هەمبەر خەڵکی یەمەن و تاوانکاریی زایۆنییەکان لەهەمبەر خەڵکی فەلەستین، وتی: تاوانکارییەکانی ئالی سەعوود و رژیمی زایۆنی لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا بەپاڵپشتی ئەمریکا ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ