تشرینی دووه‌م 18, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان : ڕژێمی سعوودیا ئامرازی دڕندەیی خۆی لە شمشێرەوە بۆ مشار گۆڕیوە

نوێنەری ئێران لە لیژنەی سێیەمی کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵامی قسەی پڕوو پووچی نوێنەری عەرەبستانی سعوودیادا وتی : ئەو مافیا ئەشکەوت نشینە بەدوور لە شارستانیەتەی کە ڕژێمی سعوودیا بەڕێوە دەبات ئامرازی دڕندەیی خۆی لە شمشێرەوە بۆ مشار گۆڕیوە.

عەبدوڵڵا موعەلمی  نوێنەری عەرەبستان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی  پێنج شەممەی لیژنەی سێیەمی  کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لەسەر پێشنیاری  کەنەدا سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ  لە ئێران بەڕێوە چوو، قسەگەلێکی دژە ئێرانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، نوێنەری ئێران لە لیژنەی سێیەمی  کوگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵامی قسەکانی دوژمنکارانەی  نوێنەری سعودی وتی  :  تەنانەت  ئەگەر کەمێک  شەڕمیش هەبایە  عەرەبسان دەبا بێ دەنگ بواتای و سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە ئێران قسەی نەکردبا.

ناوبراو وتیشی : چاوەڕوانی نەجابت لە سعودییەکان کە ئەم دواییە ئامرازی خۆی لەشمشێرەوە بۆ مشار گۆڕیوە،چاوەڕوانییەکی نالۆژیکانەیە.

نوێنەری ئێران لە لیژنەی سێیەمی  کۆگەی گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی عەرەبستان هەر هیوایەک  لەمەر دیمۆکراسی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لە ناو دەبات، وتیشی: مافی مرۆڤ و دیموکراسی  گەورەترین دوژمنانی  دەسەڵاتدارانی گەندەڵی سعودین و دەوڵەتەکەیان کە پاسێک پڕ لە خوێندکار  بە ئامانجێکی ڕەوا دەزانن، وەبیرهێنەرەوەی داعشە.

دیپلوماتی ئێرانی  بەڕاگەیاندنی  ئەمەی داعش  بەرهەمی توندڕەوی سعودیە  وتی : داعش منداڵان لە سوریا بە بارمتە دەگرێت و مامۆستا سعودیەکەی ، ئەو منداڵانە لە یەمەن دەکوژێت و ئەمەش نیشاندەری ئەوەیکە  هەردووکیان  یەک بیروڕایان هەیە .

نوێنەری ئێران لە لیژنەی سێیەمی  کۆگەی گشتی  نەتەوەیەکگرتووەکانوتیشی :  وەهابیسمی عەرەبستانی یارمەتی دەری ئەلقاعیدە، تالیبان و داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکە لە جیهانن و نمونەکەشی  ئەوەیە کە داعش کاربەدەستانی خۆی  بە کتێب گەلێک پەروەردە دەکات کە خاوەنی بیروڕای  تەکفیری سعودییە.

سەرپەیڤ