تشرینی دووه‌م 19, 2018 08:42 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گه يشته تاران

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند : جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرلەبەیانی دوشەممە لە سەرووی شاندێکی سیاسی دا بۆ سەردانێکی یەک ڕۆژە گه يشته تاران .

بەپی راپۆرتی ئیرنا ، هانت لەم سەردانەدا بڕیارە لە بارەی داهاتووی بەرجام ( رێێکەوتنی ناڤۆکی ) ، پرسی ناوچەیی و چەند قۆڵی لە گەڵ موحەممەد جەواد زەریف هاوشانی ئێرانیی خۆی دیدار و راوێژ بکات .

ئەو بەر لە ئەنجامدانی ئەم سەردانە ، بەرجامی وەک بەشێکی گرنگ لە سەقامی رۆژهەڵاتی ناڤین ناوبرد کە " مانەوەکەی پێویسیتیی بە پێبەندبوونی سەتی سەتی ئەندامانە بەم رێککەوتنە
" .

ناوباراو جەختی کردەوە : مادام کە ئێران پێبەندی ئەم رێککەوتنە بێت ، لەندەنیش پێبەندی بەڵێنەکانی دەمێنێ .

ئەمە یەکەم سەردانی هانت بۆ تارانە دوای بەدەستەوە گرتنی ئەم پۆستە .

ئەو دوای وازلەکارهێنانی بۆریس جانسۆن کە هەوڵی زۆری دا بۆ رازیکردنی ئەمریکا بۆ مانەوە لە بەرجامدا و لە لایەن تێریزا مەی بۆ ئەم پۆستە دیاریکرا .