کانونی یه‌که‌م 10, 2018 18:22 Asia/Tehran
  • ڕاسپێری وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە شارومەندانی ئێرانی دانیشتووی فەرانسە

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە شارومەندانی ئێرانی کە لە فەرانسەن یا بەنیازن بچن بۆ ئەو وڵاتە ، ڕاسپێری کرد لە بەشداری کردن وئا مادەبوون لە ناوەند وشوێنەکانی تێکەڵچوو خۆببوێرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دوشەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند : بە سەرنجدان بە تێکەڵچوونەکان وڕوداوەکانی ئەم دواییە لە پاریس وبڕیک لە شارەکانی فەرانسە و بەرەو توندوتیژی چوونی ڕەوتی ڕوداوەکە، بە شارومەندانی ئێرانی دانیشتووی فەرانسەو مۆسافیرانی ئێرانی کە ئێستاکە لەو وڵاتەن یالەماوەی ڕۆژانی داهاتوو ئەچن بۆ فەرانسە ، ڕاسپێری کرد وێڕای ئاگادارو وشێاری پێویست ، لە ئامادە بوون وبەشداری کردن لە ناوەند وشوێنە کانی تێکەڵچوو دووری بکەن وخۆ ببوێرن. لە ڕٶژەکانی ئەمدواییە ناهێوری بەربڵاو وخۆپێشاندانی سەرانسەری بێ وێنە لە شارە جۆربەجۆرەکانی فەرانسە لە کاردانەوە دەربڕین بە دۆخی ئابووری ئەم وڵاتە ڕووی داوە کە بە هۆیەوە چوارکەس کوژراوان ونێزیک بە هەزار شارومەندی فەرانسی لەوان ژمارەیەک قوتابی گەنج دەسگیر کراون.

سەرپەیڤ