کانونی یه‌که‌م 11, 2018 16:17 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئێران لە ڕێککەوتنی بەرایی یەمەنییەکان لە دانوستانەکانی سۆئێددا

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێشوازیی لە ڕێککەوتنی بەرایی یەمەنییەکان لە دانوستانەکانی سۆئێد، پێی داگرت: کاتی ئەوەیە دەسدرێژکاریی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر یەمەن کۆتایی پێ بێ.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، "محەممەد جەوادی زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: "ئێران پێشوازی دەکا لە ڕێککەوتنی بەرایی نێوان لایەنە یەمەنییەکان لە ستۆکهۆڵم(پایتەختی سۆئێد) لەژێرچاودێریی ڕێکخراوی نەتەوەکان و داکۆکی دەکا لە درێژەی دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاریی لەسەر چارەسەریی هەموو گیروگرفتی خەڵکی یەمەن.

زەریف پێی داگرت: دەسدرێژکارانی دەرەکی دەبێ کۆتایی بێنن بە پەلامارە ئاسمانییەکانیان و هەروەها تاوانکاریەکانیان لەدژ مرۆڤایەتی لە یەمەندا.

"محەممەد عەبدوسەلام" سەرۆکی شاندی وتووێژکاری یەمەنیەکان لە دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن لە سۆئێد، ئەم بەینە ڕایگەیاند، پرسی ئازادکرانی یەخسیر و دیلی دوولایەن، گەیشتووەتە ئاکام و شاندی نیشتمانیی یەمەن، ئێستا چاوەڕوانی ڕاگەیێندرانی ناوی گشت بەندکراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار لە یەمەنە. جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی گۆڕینەوەی یەخسیران دوو مانگ دەخایەنێ.

چوارەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن لە شەشی دیسەمبەر بەئامادەبوونی لایەنە یەمەنییەکان لەگەڵ "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد بۆ ماوەی حەوتەیەک دەس پێ کرا.

سەرپەیڤ