کانونی یه‌که‌م 18, 2018 08:58 Asia/Tehran
  • قاسمی: زەریف سێشەممە سەردانی ژێنێڤ دەکات

وتەبێژی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو رایگەیاند کە "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی سێ لایەنەی سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا سەردانی ژێنێڤ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "بەهرام قاسمی" ڕایگەیاند کە زەریف ئەمڕۆ سێشەممە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی سێ لایەنە سەبارەت بە لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بە ئامادەبوونی وەزیرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا و هەروەها نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ژێنێڤی پێتەختی سویس دەکات.

یەکێک لە گرینگترین تەوەرەکانی وتووێژی نێوان دەوڵەتی سووریا و نەیاران، دانانی لێژنەیەکی تایبەت بە چاکسازی لە یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتەیە.

بیرۆکەی پێکهێنانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا یەکەم جار لە کۆبوونەوەی "کۆنگرەی نیشتمانیی سووریا" هاتە ئاراوە.

کۆبوونەوەی وتووێژی نیشتمانیی سووریا ڕۆژانی ٢٩  ٣٠ی ژانڤییە لە شاری سووچی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

ڕێککەوتن سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وتووێژی نیشتمانیی سووریا لە کۆبوونەوەی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ی سەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا و تورکیا (وڵاتان دەستەبەرکاری دانوستانی ئاستانە) لە ڕووسیا هاتە ئاراوە.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو