کانونی دوھەم 15, 2019 17:24 Asia/Tehran
  • سەڕەخۆشی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بەبۆنەی کەوتنەخواری فڕۆکە

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ڕووداوی تاڵی کەوتنە خواری فڕوکەی هەڵگری فەرمانبەری هێزی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیی سەرەخۆشی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی  نووسینگەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی،  حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێک دا ڕووداوی تاڵ و کارەساتباری کەوتنەخواری  فڕۆکەی هەڵگری فەرمانبەرانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیان لەدەست دانی  ئازیران و سەرنشینانی  ئەو فڕینەی بە جێی مخابن زانی و هاوخەمی  خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەرتەش و هێزی ئاسمانی ڕاگەیاند.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  پێداگریان کرد: پێویستە بەرپرسان خاڵە لاوازەکان  و هەڵەی ئەگەری بناسن و پێ وشوێنی بگرن.

فرۆکەی بوئینگی 707ی  ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانی ڕۆژی دووشەممە لە کاتی گەڕانەوە لە قرقیزستان  تووشی ڕووداو بووە و لە فڕگەی  بەتحی پارێزگەی ئەلبورز لە ڕۆژاوای تاران، کەوتە خوار.

لەم ڕووداوە پازدە کەس لە سەرنشینانی ئەم فرۆکەیە  گیانیان لە دەست دا  .

سەرپەیڤ