وەزارەتی دەرەوەی ئێران گیرانی پەیامنێری پرێس تی ویی لە ئەمریکای ئیدانە کرد
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گیرانی مەرزیە هاشمی پەیامنێری پرێس تی وی لە ئەمریکای ئیدانە کرد و داوای ئازاد کرانی خێرا و بێ شەرت و مەرجی ناوبراوی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : هەڵس و کەوتی پۆلیسی دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ ئەم شارومەندە موسوڵمانەی ئەمریکا، بنپێکرانی ئاشکرای مافی مرۆڤە و نیشان دەدات کە دەوڵەتی ئەمریکا بە کردەوە پێبەندی هیچ یەک لە خاڵەکان کە دەیکاتە ئامرازێک بۆ پەلامارکردنەسەر ڕەخنەگرانی، نییە .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا لە گرتنی نایاسایی و هەڵس و کەوتی نامرۆیی لەگەڵ مەرزیە هاشمی (ملانی فرانکلین) پەیامنێر و بێژەری کەناڵی پرێس تی وی، لە واشینگتون ئیدانە دەکات .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : گیرانی شارومەندێک و پەیامنێرێکی موسوڵمان بێ پێشەکی و هەڵس و کەوتی سووکیەتی کەرانە و نامرۆیی پۆلیسی ئەمریکا لە ئەزیەت و ئازاردانی ئەم خاتوونە ی بڕوادار بە بنەماکانی ئیسلامی ، نموونەی ئاشکرای هەڵس و کەوتێکە کە ڕژێمێکی ئاپارتاید دەرحەق بە شارومەندانی غەیرە سپی پێستی خۆی ئەنجامی دەدات .
ناوبراو وتیشی : ئێران داوای ئازاد کرانی بێ شەرت و مەرجی وڕەوای مەرزیە هاشمی دەکات کەبەشێوەی نایاسایی گیراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : مەرزیە هاشمی پەیامنێری پرێس تی وی بو چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی سەردانی ئەمریکای کرد بوو کە لەوێ گیرا و بەداخەوە هەتا دوو ڕۆژیش هیچ پێوەندیەک لەگەڵ ناوبراو لە ئارادا نەبوو.