شوبات 06, 2019 11:14 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زەریف بە لێدوانەکانی ترامپ: ئێرانییەکان چلەمین ساڵی پێشکەوتنیان دەکەن بە جێژن

وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە وتاردانی دژە ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێی داگرت: سەرباری هەڵوێستی دوژمنکارانەو دوژمنایەتی کردنی واشنگتۆن، ئێرانییەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و جێژنی چلەمین ساڵی پێشکەوتنیانن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە پاش وتاردانی ساڵانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتەو دووپات کردنەوەی هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی، لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: دوژمنیی ئەمریکا بووەتە هۆ هەتا ئەو وڵاتە داکۆکی بکا لە دیکتاتۆران، مرۆڤ کوژان و ئەو توندڕەوانەی تەنیا کاولکارییان لەناوچەی رۆژاوای ئاسیادا بەدیهێناوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە، بەدووپات کردنەوەی ئیدیعا هەمیشەییەکانی دژ بەئێران، وتی کە دژوارترین و قورسترین گەمارۆکانی بەسەر گەلی ئێراندا سەپاندووە.

سەرپەیڤ