شوبات 22, 2019 17:19 Asia/Tehran
  • مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧

مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧ بە نمایشی سەربازیی یەکەکانی سەرئاوو ژێرئاو و فڕۆکەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەس پێ بوو.

مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧

دەریادار "هەمزە عەلی کاویانی" وتەبێژی مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی ٩٧ وتی: قۆناخی کۆتایی مانۆڕی مەزنی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەناوی وەلایەتی ٩٧ و بە ڕەمزی پیرۆزی یازەهرا(س) بۆ ماوەی سێ رۆژ لەمڕۆ هەینیی٢٢ی فێڤریەوە بە نمایشی دەریایی چەشنە جۆراوجۆرەکانی گەمیی  سەرئاوو ژێرئاو و فڕۆکەکانی هێزی دەریایی ئەو هێزە لە رۆژهەڵاتی گەرووی هورموز و دەریای عوممان دەس پێ بوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا، دەیان یەکەی گەمی بریتی لە پاپۆڕشکێنی جەنگی، پاپۆڕە مووشەکهاوێژەکان، پاپۆڕگەلی پشتیوانی، ژێردەریایی قورس و سووک، هەواپاپۆڕەکان، فڕۆکەکی باڵ نەسوڕ و کۆپتەرەکانی هێزی دەریایی ستراتژیکی ئەرتەشی ئێران بەسەرکردایەتی پاپۆڕی"خارک" ئامادەن.

دەریادار "هەمزە عەلی کاویانی" وتەبێژی مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی ٩٧

ئەو مانۆڕە لە ڕووبەرێکی زیاتر لە دوو ملوێن کیلۆمەتری چوارگۆش لە ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورموز، دەریای عوممان و باکوری ئەقیانوسی هیند(تا جەغزی١٠پلەیی) جێ بەجێ دەکرێ و تێیدا وێڕای جێ بەجێ کرانی سێناریۆی تاکتیکی ئافەندی و پەدافەندی بۆ پاراستنی ئاوگەلی سەرزەوینیی ئێران، ژمارێک لە گرینگترین سیستەمە جەنگییەکان لەوان مووشەکی کروزی دژە دەریایی، ئەژدەر و سیستەمگەلی ڕاکتی لەسەر گەمییەکانی سەرئاوو ژێرئاو و فڕۆکەکانی هێزی دەریایی تاقی و تاووتوێ دەکرێ.

مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧

کۆپاپۆڕی شەستەمی هێزی دەریایی ئەرتەش پێکهاتوو لە پاپۆڕی پشتیوانی بوشەهر و لاوان و پاپۆڕشکێنی بایندەر بەشێک لە مانۆڕی وەلایەتی٩٧ جێ بەجێ دەکەن.

دەریادار « حسەین خانزادی» سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی

سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕایگەیاند: مەشقی گەورەی ویلایەتی ٩٧ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە مەبەستی بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەو گوڕەشەیەک و ئامادەیی ڕاگەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ لەمەڕ گەییشتن بە ئاسایشتی بەکۆمەڵ دەستی پێ کرد.

مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧

دەریادار « حسەین خانزادی» لە پرێس کۆنفرانسی شی کردنەوەی  مەشقی گەورەی ویلایەتی ٩٧ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەندەرعەبباسی باشووری ئێران ڕایگەیاند: ئەم مەشقە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پانتایی دوو ملوێن کیلومەتر لە ناوچەی گەرووی ھۆرمۆز، گوێئاوەکانی مەکران، دەریای عوممان، باکووری ئەقیانووسی ھیند ھەتا جەغزی دە دەرەجەی باکووری لە باکووری ئەقیانووسی ھیند بە ڕژەی دەژەی دەریایی لە گوێئاوی شارستانی جاسکی پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران دەست پێ دەکات.

مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧

پرۆڤەی بەرنگار بوونەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەوگوڕەشەیەک، تاقیکردنەوەی ھەموو جۆرە چەکێک، ھەڵسەنگاندنی ئامادە بوونی کەرەستەو ھێزی مرۆڤی و بەرز کردنەوەی ئاستی کارامەیی، ئەرکناسیی ھێزی دەریایی لە مەڕ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە دەریاییەکان و  ئامادەیی ڕاگەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ لەمەڕ گەییشتن بە ئاسایشتی بەکۆمەڵ لە ئامانجەکانی ئەم مەشقە دێنە ئەژمار.

مانۆڕی مەزنی دەریایی وەلایەتی٩٧

لەم مەشقەدا ئۆپراسیۆنی نیشتنەوەو ھەستانی کۆپتەرەکانی دژی دەریایی و ژێرئاوی لە سەر پاپۆڕشکێنی سەھەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دەگرێت.

پاپۆڕشکێنی سەھەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژێردەریایی فاتح و ھاویشتنی موشەک لە ژێر دەریاییەشەوە بۆ یەکەمجار لە پرۆڤەکانی دەریایی  مەشقی گەورەی ویلایەتی ٩٧ی بەکار دەھێندێن.

 

سەرپەیڤ