چاوپێکەوتنی باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ لەگەڵ وەزیریاری دەرەوەی ڕووسیا
ئادار 01, 2019 16:57 Asia/Tehran
باڵوێزی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دیدار و وتووێژیان کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی هەینیی مەهدی سەنایی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لەگەڵ میخائیل بوگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، دوو لایەن سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەوان سوریا و ئێراق و هەروەها داهێنانی ڕووسیا لە بواری ئاسایشی یە کومەڵ لە کەنداوی فارس بیروڕایان گۆڕییەوە.
باڵوێزی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ئاماژەی کردە دەوری ناکاریگەری ئەمریکا لە ڕەوتی ئاسایی کردنی پێوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ سوریا.