ئادار 18, 2019 20:57 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕووسیا لە تاران: ئێران قوربانیی ترۆریزمە

باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی: بەپێچەوانەی ئیدیعای ژمارێک وڵات لەمەڕ ئەوەی کە ئێران لایەنگری ترۆریزمە، کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی قوربانیی ئەو دیاردە نگریسەیە.

"لۆئان جاگاریان" باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەنێو پەیامنێراندا بەئاماژە بە هاوکاریی تاران و مۆسکۆ لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم، وتی: ڕووسیا لەهاوکاریی لەگەڵ ئێران لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم رازییە.

جاگاریان بەپێداگری لەسەر پەرەی هاوکاریی ئێران و ڕووسیا لەبوارە جیاجیاکاندا، وتی: هەندێ کێشەو گرفت هەیە لەبەردەم پەرەپێدانی هاوکاریی تاران و مۆسکۆ، کە بەڕێوشوێنی بەرپرسانی دوو وڵات چارەسەر دەبێ.

باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران هەروەها بەئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان ئێران، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا بۆ پەرەی پەیوەندیەکان لەبواری وزەو کارەباو خستنەگەڕی کۆریدۆری کارەبا هیوای خواست؛ بوار و بەستێنی شیاو بڕەخسێ بۆ درێژەی ڕاوێژکارییە دوو قۆڵی و سێ قۆڵییەکان.

سەرپەیڤ