ئادار 23, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • هاوخەمیی دەربڕینی ئێران لەگەڵ دەوڵەت و گەلی چین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەبۆنەی کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە شارومەندانی چینی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شیمیایی، سەرەخۆشی کرد لە دەوڵەت و گەلی چین.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوە، "بەهرام قاسمی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاش کوژران وبرینداربوونی بەسەدان کەس لە خەڵکی چین لەئەنجامی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە کارگەیەکی شیمیایی، هاوخەمیی دەربڕی لەگەڵ کەس وکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە و خەڵک و حکومەتی ئەو وڵاتە.

رۆژی پێنج شەممە تەقینەوەیەک لە کۆبینای پیشەسازیی"چن جیاگانگ"ی شاری "یان چنگ"ی پارێزگای جیانگسوی چین ڕووی داو بەپێی ڕاگەیاندنی میدیا خۆجێیەکان، لانیکەم شەست و دوو کەس کوژران و ٦٤٠کەس بریندار بوون.

پۆلیسی چین ڕایگەیاند، هۆی تەقینەوەکە جارێ دیار نییەو لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ بەڵام ئەو کارگەیە زیاتر لە سی پێکهاتەی شیمیایی بەرهەم دێنێ کە بڕێکیان خێرا ئاگردەگرن.

سەرپەیڤ