نیسان 11, 2019 19:59 Asia/Tehran
  • گەیشتنی  یارمەتیەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ تاران

باری یارمەتیەکانی کومیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لافاو لێدراوانی ئێران گەیشتە تاران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   ئیرنا ، باری یارمەتیەکانی کومیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بریتی لە هەزار خێوت و کاڵاکانی دیکەیە و بڕیارە بە هاوئاهەنگی دەوڵەتی ئێران لە نێوان زەرەر دیتوانان بۆ  وێنە  پەنابەران  لە ئێران دابەش بکرێت  .ڕۆژی چوارشەمە  ئوگوچی دانلیز نوێنەری تتایبەتی   ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ سەردان لە ناوچە لافاولێدراوەکان و لێکدانەوەی خەسارەکانی  پارێزگای لوڕستان  گەیشتە خوڕەم ئاباد  لە ڕوژئاوای  ئێران . بارینی بێ وێنەی  ئەم دواییە  و هاتنی لافاو  لە بڕێک لە ناوچەکانی باکوور  و. ڕوژئاوا  و باشووری  ئێران  خەسارگەلێکی زۆری  بە جێ هێشتووە  ڕێکخراوی  پیزیشکی یاسایی  ئێران  ژوماری  گیانبەختکارانی  بە 70  کەس  ڕاگەیاندووە .

سەرپەیڤ