نیسان 23, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئێران گەیشتە مۆسکۆ

وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی ئامادەبوون لە هەشتەمین جڤینی ئاسایشیی مۆسکۆ لەسەرووی شاندێکی بەرگریدا گەیشتە مۆسکۆ.

سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە فڕۆکەخانەی مۆسکۆ لەلایەن بەرپرسانی باڵای سەربازیی ڕووسیاوە پێشوازیی لێکرا.

هەشتەمین جڤینی ئاسایشیی مۆسکۆ لەمڕۆ سێ شەممەوە هەتا ٢٥ی ئاڤریل بە تەوەری پرسەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و سەقامگیرکرانی بارودۆخ لە سوریا، لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێ.

تاووتوێی پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاشتەوایی، پەرەی هاوکاریە سەربازییەکان، ئاسایشی ناوچەیی لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەمریکای لاتینیش لە بابەتەکانی دیکەیە کە لە دانیشتنی ئاسایشیی مۆسکۆ لێک دەدرێتەوە.

لەساڵانی ڕابردوودا هەتا زیاتر لە هەشتا بەرپرسی سەربازی و بەرگریی وڵاتانی جۆربەجۆر بەشداری ئەو جڤینە بوون.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانی ڕابردووش لەئاستی وەزیری بەرگریی بەشداری جڤینە ئاسایشییەکانی مۆسکۆ بوو.

سەرپەیڤ