نیسان 29, 2019 16:56 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی هەشتەمین کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی گواستنەوەی ئێران و تورکیا

هەشتەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی گواستنەوەی ئێران وتورکیا بە ئیمزای یادداشتی هاوکاریی دوو قۆڵی کۆتایی پێهات.

"محەممەد ئیسلامی" وەزیری ڕێگاو بان و شارسازیی ئێران و "جاهد تورهان" وەزیری گواستنەوەی تورکیا رۆژی دووشەممە لە کۆتایی هەشتەمین کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی گواستنەوەی دوو وڵات لە تاران، لە چوار میحوەری جاددەیی، ئاسنەڕێ، دەریایی و تەرکیبی، یادداشتی تەباییان مۆرکرد.

ئیمکانی بارهەڵگرتنی ترانزیتی بەرەو ئێران لەلایەن کۆپاپۆڕی ئێرانی لە بەندەرەکان و ناوچە ئازادەکانی تورکیا، چالاکیی بیست و چوار کاژێریی و پەرەپێدانی وەرگرتنی بارهەڵگر لە سنوری بازرگان-گوربلاغ، درانی قەرزی کۆمپانیاکانی هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا بە کۆمپانیاگەلی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران، دەرکرانی مۆڵەتی دامەزراندنی نووسینگەکانی کۆمپانیا ئاسمانییە ئێرانییەکان لە فڕۆکەخانەی نوێی ئەستەمووڵ، پەیوەست کرانی تۆڕی ئاسنەڕێی ئێران بە تورکیا، وەگەڕخرانی قەتاری موسافریی تاران-ئانکارا لەوێنەی بڕگەو بابەتەکانی جێی تەبایی نێوان دوو وڵات بوو.

یەکلاکرانەوەی ڕەشنووسی یادداشتی تەبایی شەش قۆڵیی وڵاتانی تورکەمەنستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان، قەزاقستان، تورکیاو ئێران بۆ هاتووچۆی واگۆن و ژوورەکانی وڵاتانی سەربەخۆی هاوبەرژەوەندCIS لە کەوشەنی تورکیا، دامەزرانی کۆریدۆری ترانزیتی دەسپێشخەرانەی ئەفغانستان، ئێران وتورکیا بەتەوەری ئێران، لە پرسەکانی دیکەی جێی ڕێککەوتنی نێوان تاران وئانکارایە.

هەشتەمین کۆبوونەوەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی گواستنەوەی ئێران وتورکیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەتاران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ