حوزه‌یران 11, 2019 07:30 Asia/Tehran
  • زەریف : شەڕی ئابووریی تڕەمپ هوکاری هەموو کێشە و بارگرژیەکانە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی توویتەری دا بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنی لە گەڵ هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە تاران نووسی : ئێران پێشوازیدەکات لە دانوستانی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەڵام شەڕی ئابووریی دۆناڵد تڕەمپ هۆکاری هەموو کێشەکانە .

موحەممەد جەواد ەریف وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە پەیامێکدا لەسەر لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تویتەر نووسی : تاران پێشوازیدەکات لە دانپیاهێنانی ئاڵمان بە پێویستیی هەنگاوی کردەیی بۆ دڵنیابوون لە سوودمەندیی ئابووریی ئێران لە پارێزرانی رێککەوتنی ناڤۆکی .

 هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمان کە سەرلەبەیانی دوشەممە بۆ دیدار و وتوێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران ، رۆژی دوشەممە چاوی کەوت بە هاوشانی ئێرانیی خۆی و جەختی کردەوە لەەسەر وتووێژی وڵاتانی ناوچەکە بۆ ڕەواندنەوەی گرژیی ئێستاکە .

 ماس لەسەردانی تاراندا جیا لە وتووێژ لە بارەی دوایین ئاستی پێوەندیەکانی ئێران و ئاڵمان ، سەبارەت بە دوایین ڕەوشی رێککەوتنی ناڤۆکی و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و جیهان پرس و راوێژی کرد .

سەرپەیڤ