ته‌مووز 14, 2019 15:31 Asia/Tehran
  • لەقاودرانی سیخووڕیی ئەمریکا لە ئێرانیەکان دوای پەلامار بۆ سەر فڕۆکەی موسافیرهەڵگری ئێران

بەڵگەکانی پولیسی فیدڕاڵی ئەمریکا ئێف بی ئای کە بە تازەیی لە حاڵەتی نەهێنیانە هاتووەتە دەر نیشان ئەدات ئەمریکا دوای پەلاماری پاپوڕی شەڕ کەری " وینسنس" بۆ سەر فڕوکەی موسافیرهەڵگری ئێران دەستی داوەتە سیخووڕی کردن لە هاووڵاتیانی ئێرانی .

بە گوێرەی  ڕاپوڕتی  هەواڵدعەری فارس  پائول گاتینگر  ڕوژنامە نووسی  سەقامگرتوو  لە  شیکاگو  ڕوژی هەینی  وێڕای  ئاماژە بەو   بەڵگەگەلە  ڕایگەیاند  لە ڕوژەکانی  دوای  داکەوتنی   فڕوکەی  ئێران ئەیر  ؛  ئێف بی ئای   بەرنامەیکی  بەناوی کەمپەینی  زستان  وەڕێ  خستووە  کە  ئامانجەکەی  سیخووڕی کردن  لە  ئێراینەکان  و گرووپەکانی  ئێرانی  لە  ئەمریکا بوو .  بە  پێی  ڕاگەیندرانی  پائول گاتینگر  بەرنامەی   کەمپەینی زستانی  دوای  ئەوە  پەرەی  پێ  دراوە  و گروپ موسوڵمانەکانیشی  لەبەر گرتووە  .   بەڵگەکانی    ئێف بی ئای  کە  دەسپێکەکەی  لە  4  ژوئییەی  1988ە  واتە  تەنیا  یەک ڕوژ  دوای کەوتنە خوارەوەی  فڕوکەی  ئێرانی  لە لایەن  پاپوڕی  ئەمریکایی  یو ئێس  ئێس  وەینسسە ؛  بەرنامەی  کەمپینی  زستانی  بە  هەوڵێک  بۆ بەرگرتن لە  کردەوەی توڵە سەندانانەی لە لایەن  ئێران لە کاردانەوە بە  کەوتنە وارەوەی  فڕینی  655 وەسف  دەکات .  یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی جێ سەرنج لە بەڵگەکانی  ئێف بی ئای  لاگری  گرووپی  تڕوڕیستی مونافقین لەو جەنایتگەلەی  ئەمریکایە . سێهەمی  ژوئیە 1988  فڕوکەوانی موسافیرهەڵگری کوماری ئیسلامی  ئێران  کە  لە  بەندەری عەباسەوە ڕەوانەی  دوبەی  ئیمارات  بوو  لە سەر ئاوەکانی  کەنداوی  فارس  کەوتە بەر ئامانجی دوو مووشەک  لە  لایەن ناوی  ئەمریکایی  یو ئێس  ئێس وینسسە وە  و هەموو  290 سەرنشینەکەی  شەهید کران .لەو  فڕوکەدا  66  منداڵ   53  ژن  و 46  هاووڵاتی بیانی  ئامادە بوون  . ئەمریکا  تا ئێستا  لە  دەوڵەت  و نەتەوەی  ئێران  بە  هوی  ئەنجامدانی  ئەو جەنایەتە  داوای  لێبوردنی  نەکردووە .