ته‌مووز 22, 2019 18:09 Asia/Tehran
  • پیداگری ئاڵمان لەسەرپێویستی وتووێژ بۆ ئازاد کرانی نەوت بەری بەریتانیایی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا جارێکی تر لەسەر پێویستی چارەسەرکرانی دیپلۆماتیکی قەیرانی ڕاگرتنی نەوت بەری بەریتانیایی لە گەرووی هۆرمۆز لە لایەن ئێرانەوە پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی "زددی ئیف" هایکۆ ماس " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی دوشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆ ودەرەوەی یەکیەتی ئوروپالە پاریس بە رەخنە گرتن لە سیاسەتی زەخت وگوشاری زۆرینەیی ئەمریکا بە سەر ئێران ، خوازیاری چارەسەرکرانی دیپلۆماتیکی ناکۆکیەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەم وڵاتە بوو. هایکۆ ماس وتی کە وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا وفەرانسەیش خوازیاری چارەسەرکرانی دیپلۆماتیک بۆ قەیرانی ڕاگرتنی نەوت بەری " ستنا ئایمپبرو لە گەرووی هۆرمۆزن ولەگەڵ کردەوەکانی ئەمریکا لەمەڕ زەخت وگوشاری زۆرێنەیی بەسەر ئێران نەیارن . بە قسەی ئەم کاربەدەستە ئاڵمانیاییە ،وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس دەبێ پرس ومەسەلەی پاڕاستنی ئاسایشتی گەمیوانی وەکوو پرسێکی جیدی لەبەر چاو بگرن ودەبێ هەموو کردەوەکان بۆ سڕێنەوەی ئاڵوزی وپێشگیری کردن لە پەرەی قەیران لە ناوچە ئەنجام بگرێت. هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی هەینی نۆزدەی ژوئیە بە داواکاری ڕێکخراوی بەندەرو گەمیوانی ئێران نەوت بەری بەریتانیایی لە نێزیک گەرووی هۆرمۆز ڕاگرت. ئێران هۆی ڕاگرتنی ئەم نەوت بەرەی کۆژاندنەوەی هەموو سیستمەکانی شوێن دۆزینەوە ، وێکەوتن لە لەنجی تیجاری ، ، وەڵام نەدانەوە بە وشداریدانەکان وفەرمانی کاربەدەستانی گەمیوانی ئێران و لە کۆتاییش دا لە ڕیگەی خۆی ترازاوە به ره و  گەرووی هۆرمۆز.

سەرپەیڤ