ئاب 21, 2019 12:48 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی سۆئێد: وتووێژ لەگەڵ زەریفدا سازندەو شیاو بوو

وەزیری دەرەوەی سۆئێد وتووێژەکانی لەگەڵ هاوشانە ئێرانییەکەی بە سازندەو دۆستانە ناوبرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مارگوت والستروم" وەزیری دەرەوەی سۆئێد رۆژی سێ شەممە لە توئیتەردا بەئاماژە بە دیداری لەگەڵ "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: "وتووێژی سازندەو دۆستانەم بووە لەگەڵ زەریفدا لە ستۆکۆڵم".

والستروم، پرسە ناوچەییەکان لەوان پرسی یەمەن ، کەنداوی فارس و ڕێککەوتنی ئەتۆمی وهەروەها پرسەکانی هاوپێوەند بە مافی مرۆڤی ، لە تەوەرەکانی وتووێژی خۆی لەگەڵ زەریفدا ناوبرد و وتی: "وتووێژ لەکاتی شک و گوماندا، گەلێک گرینگە".

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێ شەممە لەسەفەر بۆ ستۆکۆڵم لەگەڵ وەزیری دەرەوە، وەزیری تیجارەتی سۆئێد و بەرپرسی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوری و هەروەها "کارل بیلت"ی سەرۆک وەزیرانی پێشووی سۆئێد دیدار و وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەدەسپێکی گەیشتنی بۆ ستۆکۆلم، بەئامادەبوون لەنێو تاقمێک لە ئێرانیانی دانیشتووی سۆئێد، لەگەڵ ئەوان لەبارەی پرس وبابەتی جیاجیادا قسەی کرد.

بڕیارە زەریف لەدرێژەی گەشتی دەورەیی خۆی بۆ وڵاتانی ئیسکاندیناوی، سەردانی نەرویژ بکا.

زەریف هەروەها ڕایگەیاند، بەنیازە بۆ وتووێژ لەگەڵ "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆمار و "ژان ئیڤ لۆدریان" وەزیری دەرەوەی فەڕانسە، سەردانی پاریس بکات.

سەرپەیڤ