ئاب 22, 2019 08:03 Asia/Tehran
  • پیرۆزکردنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان

ئەمڕۆ پێنج شەممە بیستەمی زیحەججەی ساڵی ١٤٤٠ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٢ی ئوتی ٢٠١٩ی زایینی، ڕێککەوتە لەگەڵ لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موساکازم(ع) ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان.

ئیمام موساکازم(ع) ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان بیستەمی زیحەججەی ساڵی ١٢٨ی کۆچیی مانگی لە گوندی «ئەبواء» لە نێوان مەککەو مەدینە چاوی بە دنیا ھەڵێنا.

بەڕێزی پاش شەھید بوونی باوکی بەڕێزی حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) ، ئیمامی شەشەمی موسڵمانانی جیھان ئەرکی بەرپرسایەتی و ڕێبەرایەتی کردنی موسڵمانانی گرتە ئەستۆ.

ئیمام موساکازم(ع) لە زانست،خاکەڕایی و دەست بڵاوی و دلۆڤانی ناوبانگێکی تایبەتیی ھەبوو. ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان بە کۆکردنەوەی ڕیوایەت و حەدیس و ئەحکام و بووژاندنەوەی نەریتەکانی باوکی بەڕێزی، واتە حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع)و ھەروەھا ڕاھێنان و ڕێنوێنی کردن پەیڕەوانی خۆی، ئیسلامی ڕاستەقینەی کە بەو فێرکاری و خەباتانەی ئیمامی شەشەمی موسڵمانانی جیھان قوڵ و پتەوتر بووبووەوە، دەپاراست و ھێزمەند تری دەکرد.

جەماوەری خوداخوازی ئێرانی ئیسلامی لە ساڵگەڕی  لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موساکازم(ع) ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان بە ئامادە بوون لە پیرۆزگەو مزگەوت و شەقامەکان جێژن و ئاھەنگ دەگێڕن.

وتاردان لە بارەی جێ و شوێنی ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان، دابەشینی شیرینی و شەکراوو مەولودی خوێندن لەو بەرنامانەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موساکازم(ع) لە ئێرانی ئیسلامی دایە.

ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنەوەی ساڵگەڕی  لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی ئیمام موساکازم(ع) ئیمامی حەوتەمی موسڵمانانی جیھان لە تەواوی بڕوامەندان و موسڵمانان و ئازادیخوازانی دیکەی جیھان پیرۆز دەکات.