ئاب 22, 2019 19:29 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نەرویج

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی نەرویج لەبارەی پرسەکانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتیی دیدار و وتووێژیان کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆن،"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ خانمی" ئێرنا سولبێرگ" سەرۆک وەزیرانی نەرویج لە ئۆسلۆی پێتەختی ئەم وڵاتە دیدارو لەبارەی بابەت و مەسەلەکانی بەر هۆگری دوو لایانە و نێو دەوڵەتی بیرو ڕایان گۆریوە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەگەڵ وەزیری بازەرگانی و پیشەسازی نەرویج دیدار و وتووێژی کرد.

دیدارلەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆکی کۆمیسیۆنی دەرەوە وبەرگری و هەروەها لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی نەرویج و ووتار دان لە ئەندیشکەدەی کارو باری نێو دەوڵەتی نەرویج لە بەرنامەکانی دیکەی کاری سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە سەفەر بۆ نەرویج ڕاگەیاندراوە.

زەریف دوای ڕاویژ لەگەڵ کاربەدەستانی فەنلاند و سوید و لە درێژەی سەفەرەکه ی بۆ وڵاتانی باکووری ئورووپا شەوی پینجشەممە گەییشتە نەرویج.

وەزیری دەرەوەی  ئێران بەمەبەستی لێکدانەوەی پێوەندییە دوو قۆڵییەکان و هەروەها لێکدانەوەی سیاسەتەکانی تاران بەرامبەر بەرجام و ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا،سەردانی چوار وڵاتی ئەورووپایی کردووە.

سەرپەیڤ