ئاب 23, 2019 11:59 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری بەرەڤانیی ئێران: باوەڕی ٣٧٣ بانتر لە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکایە

سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئێلیکترۆنیکی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: سفر تا سەدی سیستەمی مووشەکیی باوەڕی ٣٧٣ بە بەهرە و زانستی زانستوەرانی بلیمەتی ئێرانی داڕێژراوە و ساز کراوە.

ئەمیر سەرتیپ "شاهڕۆخ شەهرام" سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازیی ئێلیکترۆنیکی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران شەوی ڕابردوو لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا وتیشی کە سیستەمی مووشەکیی باوەڕی ٣٧٣ بە سەرنج دانی ئەوەی کە وڵاتەکەمان پێویستی بە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانیی دووربڕ و دوورپێک هەبوو پلانی بۆ داڕێژراو و ساز کرا.

جێگری وەزیری بەرەڤانی ئێران وتی: ئەو سیستەمە واوە پێشکەوتوویە کە چەندین سیستەمی چکۆلەتر دەگرێتەوە و گەڕۆکە، لە چاو سیستەمی S_300 ، خاوەنی توانای شوێندۆزی، دیتنەوە و لێدان و هەروەها شەڕ و کوشتنی زیاترە.

ناوبراو راشکاوانە رایگەیاند کە ئەو سیستەمە پێشکەوتوویە خاوەنی ڕادارێکی شوێندۆزە کە زیاتر لە ٣٢٠ کیلۆمەتر دەپێوێ، رادارێکی شوێندۆزی ٢٥٠ کیلۆمەتریشی هەیە بە وردبینییەکی تەواوە ئامانجەکانی خۆی دەبینێتەوە و دەیانپێکێ.

ئەمیر سەرتیپ "شاهڕۆخ شەهرام" بە ئاماژە بەوەی کە سیستەمی مووشەکیی باوەڕی ٣٧٣ بانتر لە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکایە رایگەیاند: ئەم سیستەمە بە پتر لە ١٠ هەزار ئێلێمان (چاوی چەن پارچە) کە هەرکامەیان رادارێک دێنە ئەژمار، بۆ بەرەنگاربوونەوەی مووشەکی بالستیک باشترین بژاردەیە.

سەرپەیڤ