ئاب 23, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • داوای یەکێتی ئوروپا بۆ هاوهەڵوێستی لەگەڵ گرووپی حەوت سەبارەت بە ئێران

یەکێتی ئوروپا خوازیاری هاوهەڵوێستی و هاواهەنگی وڵاتانی گرووپی حەوت بوو سەبارەت بە ئێران.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی کوەیت؛ یەکێتی ئوروپا رۆژی پێنج شەممە کێشەی ئەمریکا لەگەڵ ئەو یەکێتییەی بە نەشیاو زانی و وشداری دا: ناکۆکی نێوان ئەندامانی گرووپی حەوت لەبارەی ئێران، پێشکەوتن لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی پەک پێ دەخا.

یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاند: لەکاتی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، واشنگتۆن وبروکسل نەیانتوانیوە پێشکەوتن بەدەست بێنن لەسەر هیچکام لە بابەتەکانی هاوپێوەند بە ئێران.

بەقسەی بەرپرسێکی یەکێتی ئوروپا لە بروکسل، پرسی ئێران لەوێنەی ئەو پرسانەیە کە دانیشتنی گرووپی حەوت لە فەڕانسە، تاووتوێی دەکا.

کۆبوونەوەکانی سەرانی حەوت وڵاتی پیشەسازیی جیهان "جی حەوت" بریتی لە؛ ئەمریکا، بەریتانیا، کەنادا، فەڕانسە، ئاڵمان، ئیتالیاو ژاپۆن ٢٤ هەتا ٢٦ی ئاگۆست لەشاری "بیاریتز" لەباشوری رۆژاوای فەڕانسە بەڕێوە دەچێ.

لەو دانیشتنەدا، نوێنەرانێ لە یەکێتی ئوروپاو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانیش بۆ وێنە ڕێکخراوی نەتەوەکان، سندوقی نێونەتەوەیی دراڤ و ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی بەشدار دەبن.

سەرپەیڤ