ئاب 25, 2019 20:23 Asia/Tehran
  • سەفەری وەزیری دەرڤەی ئێران  بۆ شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڤەبوونی سەرانی گرووپی حەوت

گوتە بێژی وەزارەتی دەرڤەی ئێران باسی لە سەفەری سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران کرد بۆ شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرانیب گرووپی ٧ لە فەرەنسا دا.

"سەید عەبباس مووسەوی" گوتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە توئییتەر دا نووسی:"موحەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر بانگێشتنی "ژان ئیو لوو دریان" وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بۆ دریژەی ڕاوێژەکان لەبارەی دەستپێشخەری ئەمدواییە لە نێوان سەرۆک کۆمارانیی ئێران وفەرەنسا،گەییشتە شاری "بیارێتز" شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی سەرانی گرووپی حەوت.

بە گوتەی مووسەوی.وەزیری دەرەوەی ئێران،لەگەڵ وەڤدی ئەمریکایی دیدار ووتوویژ ناکات. چڵ وپێنجەمین دانیشتنی سەرانی حەوت وڵاتی پیشەسازی جیهان ناسراو بە "گرووپی حەوت"G7 شەوی یەکشەممە لەشاری "بیاریتز" لەباشووری فەرەنسا دەستی بەکار کردووە. سەرۆکایەتی ئەم دانیشتنە سێی رۆژەیە لە ئەستۆی"ئیمانوئێل مەکڕۆن" سەرۆک کۆماری فەرەنسایە. دەڵین لەم دانیشتنە بابەت و مەسەلەگەلێک وەکوو ئاسایشت، گۆرینی کەش و هەوا،تووند وتیژی دژی ئافرەتان،بازەرگانی ئازاد و گۆرانکارییەکانی هاوپێوەند بە ئۆکراین، سوریا، ئێران و بێرگزیت لێکئەدرێتەوە.

سەرپەیڤ