ئه‌یلوول 12, 2019 07:58 Asia/Tehran
  • زەریف: «تیمەکەی_بی» زیاترین ژمارەی تیرۆریستانی یانزەی سپتامبەری دابین کرد

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ساڵگەڕی ١١ی سپتامبەردا وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ڕۆڵی «تیمەکەی_بی» لەو ڕووداوەدا پێی داگرت: «تیمەکەی_بی» زیاترین ژمارەی تیرۆریستانی یانزەی سپتامبەری دابین کردو ئەمریکای بەرەو زۆنگاوەکانی ئەفغانستان و عێراق پاڵ پێوە نا.

«موحەممەد جەواد زەریف»وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵگەڕی ١١ی سپتامبەردا وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ڕۆڵی «تیمەکەی_بی»  لەو ڕووداوەدا پێی داگرت:  «تیمەکەی_بی» زیاترین ژمارەی تیرۆریستانی یانزەی سپتامبەری دابین کردو ئەمریکای بەرەو زۆنگاوەکانی ئەفغانستان و عێراق پاڵ پێوە نا.

ئاماژەی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ «تیمی _بی» چەند کەسی شەڕخوازی جیھانن کە داگری  بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، موحەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی، موحەممەد بن زاید پاشمیری ئیمارات و جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپییە کە سەرەتای ناوو یان ناسناوەکانیان بە پیتی «بی » دەست پێ دەکات.

«موحەممەد جەواد زەریف»وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە ھەژماری تووییتێڕەکەی دا نووسی: «تیمەکەی_بی» لە ڕێگای تیرۆریزمی ئابوورییەوە بۆ شەڕی دژی ئێرانییەکان پیلان دادەڕێژن کە بۆ ڕێزنان لە یادی قوربانییەکانی یانزەی سپتامبەر مۆمیان ھەڵکرد.

زەریف وتیشی: سەیر نییە کە یانزەی سپتامبەر ھێشتا بۆ مایک پەمپئئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک مۆتەکە وایە.

لە ڕووداوەکی یانزەی سپتانیەری ساڵی ٢٠٠١ی ئەمریکا نزیکەی سێ ھەزار کەس کوژران و پتر لە شەش ھەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

١٥ کەس لەو ١٩ کەسەی کە لە ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەری ٢٠٠١ی ئەمریکادا دەستیان ھەبوو، سەعودی و ئەندامی ڕێکخراوەی قاعیدە بوون.