ئه‌یلوول 17, 2019 09:37 Asia/Tehran
  • جڤینی سێ لایەنەی سەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەراوێزی پێنجەمین خولی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیای لە ئانکارا لە دیدار لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکانی تاران_ئانکارای لە بواری جۆربەجۆردا بە دۆستانەو پتەوو ڕوو لە پەرە زانی.

ڕۆحانی بە ئاماژە بە چوونەدەری نایاسایی  ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی وتیشی کە لایەنەکانی دیکەی دانوستان بەتایبەت  ڕووسیا دەتوانن دەورێکی گرینگ لە پێناو پاراستنی  ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بگێڕن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەردووک وڵات لە ھەل و مەرجی جۆربەجۆردا لە تەنیشتی یەکتر ڕاوەستاون، وتیشی: ئێران و تورکیا سەرباری گرفت و تەنگژەکان لە سەر پەیوەندییە ئابوورییە ھەمەلایەنەکانیان بەردەوام دەبن.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەرە پێ دانی ھاوکاریی بازرگانیی ئێران و تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانی لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات بووژانەوەو بازدان بەدی دێنێ، وتیشی: ئێران لە ئامادە بوونی سەرمایەدانەران و کەرتی تایبەتیی تورکیا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی پرۆژەی ھاوبەشەوە، پێشوازی دەکات.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا تیشکی خستە سەر ئەمەی کە پاراستنی ئاسایشتی ڕێئاوییەکانی ناوچەی کەنداوی فارس، دەریای عومان و گەرووی ھۆرمۆز بەردەوام بۆ ئێران وەکوو گەورەترین وڵاتی کەناراویی جێگای سەرنج و گرینگی پێدان بووەو وتیشی: ئێران لە ڕووی دابین کردنی ئاسایشتی ڕێئاوەکانی ناوچەکەوە بەردەوام خۆی  بە ئەرکمەند دەزانێت.

«حەسەن ڕۆحانی» شاڵاوەکانی سەر یەمەنیشی بە دەرەنجامی ھەڵسەنگاندنێکی ھەڵەو ئامۆژگارییە بێ سەرەوبەرەکانی ئەمریکا زانی و وتیشی: ھەمووان دەبێ ھەوڵی ئەوە بدەن کە بە بەشداریی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەقام و ئاسایشت بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ش لە دیدارەکەدا وێڕای ئاماژە کردن بە پەیوەندیی دۆستانەو برایانەو ڕوولەپەرەی ئێران و تورکیا، وتی: ھاوکاریی بازرگانیی نێوان دوو وڵات بە کەڵک وەرگرتن لە دراڤە نیشتیمانییەکان گەشەیەکی بەرچاوی ھەبووەو ئەم ڕەوتەش بەردەوام دەبێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران نەسازو نالەبارە پێی داگرت: ئێران و تورکیا لە ڕۆژە ئەستەمەکاندا لە تەنیشتی یەکتر ڕاوەستاون و ڕاشدەوەستن.

سەرپەیڤ